تورکیا: دەیەوێت فشار لەسەر پەکەکەو بەدەپەو پەیەدە درووست بکات
16/10/2014 نوسەر: bzavpress

تورکیا: دەیەوێت فشار لەسەر پەکەکەو بەدەپەو پەیەدە درووست بکات

شارەزایەکی کاروباری تورکیا دەڵێت: لە ئێستادا ئەگەری دەستپێکردنەوەی شەڕ لەنێوان پەکەکەو تورکیا زۆرە، لەگەڵ ئەمەشدا ھەموو دەرگانی قۆناغی ئاشتی دانەخراون، بەڵام لەم قۆناغە ھەستیارەدا تورکیا دەیەوێت فشار لەسەر پەکەکەو بەدەپەو تەنانەت پەیەدەش درووست بکات بۆ ئەوەی بچنە ژێر باری سیاسەتەکانی ئەنقەرە، لەبەرامبەریشدا ھیچ کام لەو لایەنانە نایانەوێت بچنە ژێر باری داخوازی و سیاسەتەکانی حکومەتی تورکیا، بەتایبەت لەکاتێکدا کەزیاتر لەمانگێکە ھێرشەکانی داعش بۆ سەر کۆبانێ بەردەوامەو ئەمەش بەشێکە لەو فشارانەی تورکیا.
ئاماژەی بەوەشدا کەوا سەرەڕای ئەوانە پێم وایە بەرگرییەکانی کۆبانێ و تێکشاندنی ھێرشەکانی داعش ئاماژەیەکە بۆ ئەوەی کەکورد توانیویەتی خۆی لەبەردەم فشارەکانی تورکیا رابگرێت .