سەرۆك وەزیرانی عێراق ئاماژە بە ڕێککەوتن دەکات لەگەڵ پەکەکە
17/10/2014 نوسەر: bzavpress

سەرۆك وەزیرانی عێراق ئاماژە بە ڕێککەوتن دەکات لەگەڵ پەکەکە

عەبادی لە میانی چاوپێكەوتنێكیدا رایگەیاندووە "پارتی كرێكارانی كوردستان كار بۆ پاراستنی مەدەنییەكان و گواستنەوەیان بۆ شوێنە ئارامەكان دەكات،(...) واتە (پەكەكە) ئەو كارە دەكات كە دەبوو رێكخراوە مرۆییەكانی جیهان بیانكردایە".

سەبارەت بە بڕیارەكەی پارلەمانی توركیاش بۆ رێگەدان بەوەی سوپا لەناو عێراق و سوریا ئۆپراسیۆنی سەربازی ئەنجام بدات،عەبادی دەڵێت: لە سەر خاكی عێراقدا دژی هەر هێرشێكی سوپای توركیا بۆ سەر پارتی كرێكارانی كوردستان دەوەستینەوە، هەر وڵاتێكیش سنووری وڵاتەكەمان ببەزێنێت بە دوژمنكاری دادەنێ. 

سەبارەت بە پەیوەندییشیان لەگەڵ پەكەكە، سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاندووە "دەوڵەتی توركیا خۆی دانوستان لەگەڵ پارتی كرێكارانی كوردستاندا دەكات، كەواتە چ رێگرییەك هەیە لەوەی ئێمە پەیوەندیمان لەگەڵ پارتەكەدا هەبێت و شتێكیش دەبێتە رێگر لەبەردەم ئەوەی لەپێناو كارێكی مرۆیی و بۆ پاراستنی مەدەنییەكان لەگەڵیاندا رێكبكەوین".