17/10/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
ئیمزا بۆ دادگاییكردنی نوری مالكیی كۆده‌كرێته‌وه
له‌سه‌ر ڕووداوه‌كه‌ی سه‌ربازگه‌ی سپایكه‌ر ، ژماره‌یه‌ك له‌په‌رله‌مانتارانی عێراق به‌مه‌به‌ستی دادگاییكردنی نوری مالكی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عێراق ئیمزا كۆده‌كه‌نه‌وه.
پێگه‌ی عێراق پرێس بڵاوی كرده‌وه، ژماره‌یه‌ك له‌په‌رله‌مانتارانی عێراق له‌سه‌ر كۆمه‌ڵكوژیه‌كه‌ی سه‌ربازگه‌ی سپایكه‌ر و به‌مه‌به‌ستیی دادگاییكردنی نوری مالكی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عێراق تا ئێستا 124 ئیمزایان كۆكردۆته‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك ئاماژه‌ی بهوهكردوه، كۆكردنه‌وه‌ی ئیمزاكان و دادگاییكردنی نوری مالكیی دوای پرس و ڕاوێژی ژماره‌یه‌ك له‌سه‌ركرده‌كانی هاوپه‌یمانی نیشتمانیی شیعه‌كان دێت و زوربه‌ی كوتله‌كانی هاوپه‌یمانی شیعه‌كانیش له‌هه‌ڵمه‌تی ئیمزا كۆكردنهوهكهدا به‌شداریان كردوه‌و وابڕیاره ئیمزاكانیش ڕاده‌ستی سه‌لیم جبووری سه‌رۆكی په‌رله‌مان بكه‌ن و دواتر مالكیی بۆ لێكۆڵینه‌وه بانگهێشتی په‌رله‌مان بكرێت.
دادگاییكردنی نوری مالكیی دوای پێكهێنانی چه‌ند لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت دێت له‌ڕووداوه‌كه‌ی سپایكه‌ر كه تێیدا زیاتر له1500 سه‌ربازانی عێراق له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه كوژران.