17/10/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
راوێژكاری پێشووی ئاسایشی نەتەوەیی عێراق رایگەیاند پێدەچێت جەنگی گروپە چەكدارەكانی داعش چەند ساڵێك بخایەنێت
مۆفەق روبەیعی: راوێژكاری پێشووی ئاسایشی نەتەوەیی عێراق و ئەندامی ئێستای ئەنجوومەنی نوێنەران لەدیدارێكیدا لەگەڵ ئاژانسی سی ئێن ئێنی ئەمریكی رایگەیاند، پێدەچێت شەڕی گروپە چەكدارەكانی داعش نزیكەی (10) ساڵ بخایەنێت، ووتیشی : سەرۆك وەزیرانی پێشوو هەڵەی هەبوو بەتایبەتی لەمەسەلەی پەیكەری هێزەكانی سوپاو بەردەوام رەتیشی دەكردەوە كە كاری بەهێزەكانی سوپای بیانی بێت.
روبەیعی ووتیشی : ئێستا شاری بەغدا ئارامە، ئەوەش بەهۆی ئەو هێڵە بەرگریانەی كە بۆ شارەكە داندراوە، ئاماژەی بەوەشكرد، رەنگە داعش بگاتە دەوروبەری بەغدا، بەڵام ناتوانێت بێتە ناو شارەكە.
روبەیعی بەهەمان شێوەی سەرۆك وەزیرانی عێراق رەتی كردەوە ووڵاتەكەی بەهاتنی سەربازانی بیانی رازی بێت، بەڵام دەڵێت : ئەگەر هێزی ووڵاتانی دراوسێ یان ئەمریكا هەبێت، ئەوە ئاساییە، پێشی وابوو عێراق خاوەنی یەك ملیۆن و نیو سەربازەو دەتوانێت بەرگری لەخۆی بكات، بەڵام ئەگەر بێت و چەكی پێشكەوتوو، فڕۆكەی پێبدرێت.