18/10/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
ئایا لە قورئاندا ناوی کورد هاتوە؟
خوای گەورە دووجار ناوی کوردو کوردستانی هێناوە لە قورئاندا..
خوای پەروەردگار ناوی چەند خاکێكو ووڵاتێکی لە قورئاندا هێناوە، لەوانە میسر و مەککە شاری مەدینە مەدیەن.. تاد.. ، گەلو هۆزەکانیش ناویان هاتووە وەك گەلی ثەمود و عاد و بەنی ئیسرائیل و عەرەب ..هتد ..
بەڵام ناوی کوردی هێناوە خوای گەورە وەك خۆی کە پێناسراوە گەراندویتەوە
سەر ئەصڵەکەی کە ئەم ناوە لە کوێوە سەرچاوەی گرتوە، خوای موتەعال لە
قورئاندا باسی گەلی کورد دەکات کە پێشتر بەو ناوە ناسراوە.. ئەویش
ووشەی"جودی"یە کە بەکار هاتوە مەبەست پێ کوردستانە.. مەبەست پێ "کوردی"یە
کە ئەم ووشەیە وەك" ئەمین زەکی بەگ" و "مەردوخی" و "د. جەمال شاویس"
هەروەها لە زۆربەی مێژوەکانی تردا بەهەمانشێوە هاتوە لە کۆنەکانیشدا "ئیبن و
ئەسیر" ئاماژەی پێداوە.. زۆرێکی تر لە مێژوو نوسەکانی گەڕۆكو هەروەها
رۆژهەڵاتناسەکانیش ئاماژەیان پێداوە وەك "مینۆرسکی "و "لازاریف" کە ووشەی
کورد دەگەرێتەوە بۆ ووشەی جودی.. کە جودیەکە کراوتە کوردی و کوردی
پێناسراوە.. ئەمەش دەقی ئایەتەکەیە کە خوای گەورە باسی کوردی کردوە
:(وَقِيلَ يَا أَرْضُ ابْلَعِي مَاءَكِ وَيَا سَمَاءُ أَقْلِعِي وَغِيضَ
الْمَاءُ وَقُضِيَ الْأَمْرُ وَاسْتَوَتْ عَلَى الْجُودِيِّ وَقِيلَ
بُعْدًا لِلْقَوْمِ الظَّا لِمِينَ) سوڕەتی هودا لە ئایەتی ٢٥ بۆ بە ئاشکرا
باسی کوردو ناوچەکەی دەکات زۆرێكیش لە تەفسیرەکان ناوی ئەو شاخە دەگرێنەوە
بۆ ئەوەی کە ناوی کوردی لێوەهاتبێت لەوانە "بەغویە"، هەرچەند هەموو
راڤەکەرانی قورئان لەسەر ئەوە کۆکن کە جودی لە ناوچەی کوردستانە و کە
بەناوچەی جزیرە ناسراوە..
پاشان خوای گەورە بێجگە لە شاری مەککە ناوچەی
کوردستان بە پیرۆز باس کردوە بە خاکێکی موبارەكو پیرۆز ناوی بردوە ئەمەش
دەقی ئایەتەکەیە..
(وَقُلْ رَبِّ أَنْزِلْنِي مُنْزَلًا مُبَارَكًا
وَأَنْتَ خَيْرُ الْمُنْزِلِينَ ) کە پێغەمبەر نوح -سەلامی خوای لێبت- دوعا
دەکات لە خاکێکی موبارک و پیرۆزدا لەنگەر بە سەفینەکەی بگرێت ئەویش خاکی
کوردستانە کە ناسراوە بە جودی.. ئێستایە بە کوردی پێناسە دەکرێت.
ئەمەش یەکێکی ترە لە موعجیزەکانی محمد پێغەمبەری ئیسلام -صلی اللە علیە
وسلم- کە خوای گەورە ئاراستەی کردوە بە وەحی کە سەفینەکەی نوح سەلامی
خوای لێبیت لە کوردستان و لە شاخی جودی بووە..
بۆیە کوردەکانیش کە
زەردەشت موژدەی هاتینی موحەمەدی دابوو لە ئاڤێستادا زوو خۆیان گەیاندە
پێغەمبەری خوا ئەویش لە رێگای زانایەکی گەورە زەردەشتی بەناوی "پیرشالیار "
ڕەحمەتی خوای لێبێت .. فەرمووی کە زەردەشت واتا ووشتری مل زێڕین زەردەشت
ئاوای ووتوە لەدوای ووشتری مل زێرین کە ئاوا دەبێت، ووشتری مل گراوی یاخود
مل سور سەردەردنێت.. کوردەکانی ناوچەی شارەزور هەر سەرەتا وەفدیان ناردە
لای پێغەمبەرو موسڵمان بوونی خۆیان ڕاگەیاند دژی کیسرای ساسانی داگیرکەری
کوردستان بیعەتی خۆیاندایە سەروەرمان محمد -علیە السلام - لە رێگای
هاوەڵێکی کوردی پێغەمبەر بەناوی "جابانی کوردی" یاخود "کاوانی کوردی" و
شێخی کوردی وچەند هاوەڵێکی دیکە کە لەساڵی حەوتەمی هیجریدا گەیشتنە خزمەت
پێغەمبەر لە ساڵی وەفد،بەو شێوە ناسراوە لە سیرەدا.