18/10/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
رێكخراوی بزاڤ‌و كۆمه‌ڵی ئیسلامی كۆبوونه‌وه
بۆ تاوتوێكردنی چه‌ند پرسێكی ئیسلامی‌و گفتوگۆكردن له‌سه‌ر كاری ئیسلامی هاوبه‌ش، رێكخراوی بزاڤ‌و كۆمه‌ڵی ئیسلامی كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامدا.
دوێنێ هه‌ینی شاندێكی رێكخراوی بزاڤی نوێ سه‌ردانی ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیان كرد‌و له‌باره‌ی چه‌ند پرسێكی ئیسلامی‌و كاری هاوبه‌ش گفتوگۆكرا.
شانده‌كه‌ی رێكخراوی بزاڤی نوێ له‌گه‌ڵ به‌رێز (مامۆستا عه‌لی باپیر) ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی كۆبوونه‌وه‌و ته‌ئكیدیان له‌سه‌ر برایه‌تی ئیسلامی‌و كاری هاوبه‌ش كرده‌ووه، كه زه‌روره‌تی ئێستی كاری ئیسلامییه.
لهكۆوبونهوهكهدا شاندی بزاڤی نوێ كار‌و چالاكی‌و پرۆژه‌كانی رێكخراوه‌كه‌یان به ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی ناساند‌و ناوبراویش پاش ده‌ربڕینی خۆشحاڵی خۆی به‌بوونی رێكخراوه‌كه، پرۆژه‌و چالاكییه‌كانی بهرزنرخاندو ئاماده‌یی خۆی‌و حزبه‌كه‌ی بۆ هه‌ر جۆره هاوكارییه‌ك پێشكه‌شكرد كه ببێته مایه‌ی به‌رفراوان بوونی زیاتری چالاكییه‌كانی پرۆژه‌ی رێكخراوه‌كه.
د.ع