كۆبانێ : ئەمشەو بەهێزترین شەڕوپێكدادانی یەپەگەو داعش بەخۆوە دەبینێت
18/10/2014 نوسەر: bzavpress

كۆبانێ : ئەمشەو بەهێزترین شەڕوپێكدادانی یەپەگەو داعش بەخۆوە دەبینێت

ئەمشەو فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانان سێ مۆڵگەی چەکدارانی داعشیان لە باكوری خۆرهەڵاتی كۆبانێ بۆردومان كرد.

لەلایەكی دیكەشەوە ئاژانسی هەواڵی هاوار بڵاویكردەوە كە لە هەر سێ بەرەی باشور و خۆرهەڵات و خۆرئاوای كۆبانێ شەڕوپێكدادانی سەخت لەنێوان هێزەكانی یەپەگەو چەکدارانی داعش بەڕێوەدەچێت.

روونیشیكردۆتەوە لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا ئەمە یەكەمجار شەڕوپێكادانی بەو جۆرە سەخت، لە كۆبانێ ڕووبدات.