18/10/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
داعش لە خۆرئاواوە..داعش لە خۆرهەڵاتەوە!
"پەیابون و گەشەسەندنی سەلەفیەت لە کوردستانی ئیران" هەروەک چۆن ناونیشانی چەندین وتارو لێکۆلینەوەیە کە لەم چەند سالەی رابوردودا چاپکراون، ئەشێ ئادرەسی مەسەلەیەکی ترسناک بێت کە بە هەمان شێوازی داعشەکانی تورکیا خافڵگیرمان بکات و بە پەلەپەل داوا لە هەندێ دۆست و ئاشنا بکەین وە فریامان بێن!
بۆچ؟
بۆچی ئێمە هەمیشە خافڵگیر ئەکرێێن؟
ئەی نەیانوت گەر مللەتیک دەولەت و دامەزراوەی بیرکردنەوە و چاودیری و ئاسایشی ی هەبو، خافڵگیر ناکرێ؟
ئیمەی کوردانی باشور چ زانیارییەکمان سەبارەت بە "پەیابون" و " گەشەسەندن" ی سەلەفییەکانی کوردستانی خۆرهەڵات هەیە؟
ئێمە تا چ رادەیەک لە بارەی شێوازی بیرکردنەوەو باوەرەکانیانەوە زانیاریمان لەبەردەستایە؟
ئیمە چ شتێ لەبارەی کۆبونەوە سەدهەزار کەسییەکانی ئەوان لە سنەو مەریوان و جوانڕۆ و شارەکانی تری ئەوبەر ئاگادارین؟
زانیاری ئێمە سەبارەت بە کەسایەتییەکانیان و سیما دیارەکانیان لای کێ کۆبۆتەوە؟
چیمان لا خەملیوە سەبارەت بەو چەکانەی لەبەردەستیانایە؟ ئەندازەی زانیاریمان چەندە دەربارەی مامەڵەی کۆماری ئیسلامی لەگەڵیان: ئایا پشتیوانیان ئەکات بۆ لیدانی بزوتنەوەی دیموکراتی و ئازادیخواهانە لە هەردو بەری سنور یان نا ؟ ئایا دەوڵەتی ئیران ئەیەوێ سیما و دەموچاوی کورد لە خۆرهەڵاتا بەم جۆرە فکرەیە بە ناوخۆی ئیران و جیهان بناسێنێ یان توشبوە بە دەستیانەوەو ناچار بوە مامەڵەیان لەگەڵا بکات؟
ئەم جەماوەرە ناڕازییەی کوردی سەلەفی لە کێ توڕەیەو بە تەمان چۆن مامەڵە لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستانا بکەن؟ ئایا بە مولحید و کافر و نۆکەری ئەمریکای ئەزانن یان بە گیانی کوردانەوە ئەچن بە پیڕییەوە و پشتی ئەگرن؟
هەزار پرسیاری تر و سەدان ئەگەری جددی لەبەردەمدایە!
هۆشدار!
مەزەندە هەیە داعشێك لە خۆرهەڵاتەوە پەروەردە ببێت و پەلامارمان بات!
واتە: لە بری داعشی عەرەبی، داعشی کوردی بە رانکو چۆغەوە !!
مەزەندە هەیە..
ڕەنگە....
ڕێێ تێئەچێ...
هۆشدار !