19/10/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
ئەنجومەنی وەزیران تاوتوێی قەرزی نێودەوڵەتی دەكات
ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێم گفتوگۆی لەسەر رەشنوسی یاسای هێنانی پارە لە رێگەی قەرزەوە بۆ هەرێمی كوردستان كرد و دوای لێكۆڵینەوە و بەدواداچونی یاسایی گەیشتوەتە ئەو بڕوایەی، هەرێمی كوردستان مافی وەرگرتنی قەرزی نێودەوڵەتی هەیە و پڕۆژە یاساكە رەوانەی پەرلەمان دەكات.
بڕگەی دووەمی بەرنامەی كۆبوونەوەكە لە لایەن قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانەوە خرایە ڕوو، كە بریتی بوو لە گفتوگۆ و بڕیاردان لەسەر ڕەشنووسی یاسای هێنانی پارە لە ڕێگەی قەرزەوە بۆ هەرێمی كوردستان - عیراق. تیایدا باسی لە پرسی وەرگرتنی قەرزی نێودەوڵەتی كرد و ڕوونی كردەوە كە حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ لایەنە پەیوەندارە نێودەوڵەتییەكان بەدواداچوونی وردی یاسایی كردووە و لە دەسەڵات و ڕێپێدانی یاسایی و دەستووری بۆ وەرگرتنی قەرزی نێودەوڵەتی كۆڵیوەتەوە و لەگەڵ لایەن و بانكە نێودەوڵەتییەكان گەیشتوونەتە ئەو بڕوایەی كە هەرێمی كوردستان مافی وەرگرتنی قەرزی نێودەوڵەتی هەیە.