عەبدولئەمیر زەیدی: فەرماندەکەی هێزی دیجلە چی لێ بەسەر هات
19/10/2014 نوسەر: bzavpress

عەبدولئەمیر زەیدی: فەرماندەکەی هێزی دیجلە چی لێ بەسەر هات

 عەبدولئەمیر زەیدی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنی دیجلە، بە فەرمانێکی حەیدەری عیبادی لە پۆستەکەی لادراوە و رەوانەی خانەنشینی کراوە.

ئەمە لە کاتێکدایە کە عەبدولئەمیر بە یەکێک لە پیاوەکانی نوری مالیکی ئەژمار دەکرا و رۆڵی بەرچاوی هەبو لە قوڵکردنەوەی ناکۆکییەکانی نێوان حکومەتی ناوەندی خەڵکی کوردستان بەتایبەتی لە سنوری چالاکییەکانی ئۆپەراسیۆنی دیلجە لە ناوچەکانی مادەی 140 و کەرکوک.

عەبدولئەمیر، پێشتر هەوڵی ئەوەیدابوو کە لەرێگەی پڕچەککردنی عەشیرەتە سوننە عەرەبەکانی سنوری جەلەولاوە، سەرلەنوێ ناکۆکی نێوان کورد و عەرەب زیندو بکاتەوە.