عەبادی : سبەینێ بەسەردانێك دەگاتە تاران
19/10/2014 نوسەر: bzavpress

عەبادی : سبەینێ بەسەردانێك دەگاتە تاران

بڕیارە سبەینێ دووشەممە 20/10/2014 سەرۆك وەزیرانی عێراق بەسەردانێكی یەك ڕۆژە بگاتە تارانی پایتەختی كۆماری ئیسلامی ئێران و لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە كۆببێتەوە.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بڵاویكرده‌وه‌ عه‌بادیی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئێران مه‌سه‌له‌ی یه‌كخستنی هه‌وڵه‌ ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تیه‌كان بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی داعش تاوتوێ ده‌كه‌ن.

سه‌ردانه‌كه‌ش یه‌ك ڕۆژ ده‌خایه‌نێت‌و عه‌بادی‌و به‌رپرسانی ئێران به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی به‌غدا و تاران له‌ بواره‌كانی ووزه‌ و نیشته‌جێبون و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و چه‌ند بوارێكی تر تاوتوێ ده‌كه‌ن.

جێگەی ئاماژەیە داوی دەست بەكاربونی وەك سەرۆك وەزیرانی عێراق ئەمە یەكەم سەردانی حەیدەر عەبادیە بۆ دەرەوەی عێراق و لەوچوارچێوەیەشدا سەردانی ئێران دەكات و سەرچاوە هەواڵیەكانیش لە ئێستادا باس لەوە دەكەن ئێران لەسنوری نێوان عێراق و ئێران لەناوچەی خانەقین هێزێكی سەربازی بڵاوكردوەتەوە.