20/10/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
یه‌كێتی خۆی كرده خاوه‌نی هاوكارییه‌كانی كۆبانێ
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هاوكارییه سه‌ربازییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ كۆبانێ له‌لایه‌ن له‌رێی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌وه بووه، به‌ڵام سه‌ركرده‌یه‌كی یه‌كێتی رایگه‌یاند ئه‌و هاوكارییانه له‌لایه‌ن حزبه‌كه‌یه‌وه ره‌وانه كراوه.
پاش گه‌یشتنی 24 ته‌ن چهكو تهقهمهنیو یه‌ك ته‌ن كهلو په‌لی ته‌ندروستی بۆ شاری كۆبانێی رۆژئاوای كوردستان، لاهور شێخ جه‌نگی به‌رپرسی ده‌زگای دژه تیرۆری یه‌كێتی رایگه‌یاند كه هاوكارییه‌كان له‌لایه‌ن حزبه‌كه‌یه‌وه ره‌وانه كراوه.
ناوبراو لهپۆستێكدا كه له‌په‌یجی تایبه‌تی خۆی بڵاویكردۆته‌وه رایگه‌یاند كه یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان هاوكاریی گه‌یاندۆته شاری كۆبانێ.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا كۆبوونه‌وه‌ی نێوان سه‌رۆكایه‌تی ههرێمو به‌رپرسانی رۆژئاوای كوردستان ئه‌نجامدراو تێیدا باس له‌چۆنیه‌تی هاوكاریكردنی كۆبانێ كرا‌و هه‌رێمیش بریاریدا هاوكاری سه‌ربازیی بگه‌یه‌نێته ئه‌و شاره تا به‌رگرییه‌كانی شه‌ڕڤانان به‌رامبه‌ر داعش به‌رده‌وامبێت.
د.ع