20/10/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
خالید عوبەیدی: لەلایەن داعشەوە دەست بەسەر ماڵەکەیدا گیرا
پاش دهستبهكاربوونی به یەك رۆژ وەك وەزیری بەرگری، دوێنێ گروپە چەكدارەكانی داعش دەستیان بەسەر ماڵەكەیدا گرت.
(خالید عوبەیدی) لەپشكی پێكهاتەی سوونەكان كرا بەوەزیری بەرگری عێراق، ئەو كەسێكی نزیكی (ئوسامە نوجێفی) و (ئەسیل نوجێفی) یەو خەڵكی پارێزگای موسڵە.
رۆژی شەممەی رابردوو لەشاری بەغدا لەگەڵ وەزیرە كوردەكان وەزیرانی بەرگری و ناوخۆش سوێندیان خوارد، وەزیری بەرگری بەر (خالید عوبەیدی) كەوت، دوێنێش دوای یەك رۆژ لەدەستبەكاربوونی وەك وەزیر گروپە چەكدارەكانی داعش دەستیان بەسەر ماڵەكەیدا گرت.