یەکێتی و پارتی ڕاگەیەندراوێکی ھاوبەش بڵاودەکەنەوە
21/10/2014 نوسەر: bzavpress

یەکێتی و پارتی ڕاگەیەندراوێکی ھاوبەش بڵاودەکەنەوە


ئێوارەی ئەمڕۆ٢١/١٠ لەبارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لەشاری ھەولێر، کۆبونەوەیەکی ھاوبەش لەنێوان مەکتەبی ڕاگەیاندنی یەکێتی و دەزگای ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی ئەنجامدرا، بەسەرپەرشتی ئەرسەلان بایز ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و مەحمود محەمەد  ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ تاوتوێی پرسی ڕاگەیاندن لەم قۆناغەدا و پەیوەندی ڕاگەیاندنی ھەردوولا.