26/07/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
هه‌ڵبژاردن و به‌ڵێنه درۆكانی ده‌سه‌ڵاتی كوردی!!
پاش 22 ساڵ حوكم ڕانی ده‌سه‌ڵاتی كوردی ئه‌وه دیسان هه‌ڵبژاردن نزیك بوهتهوهو گه‌لی كوردیش دوای ئه‌م بیست و دوو ساڵه ئێستا سه‌ره‌تایی ترین داواكاریان هه‌یه ، هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه‌ش كه نوێنه‌رایه‌تی بیرۆكه‌ی ده‌وڵه‌تێكی یه‌كگرتوو ده‌كه‌ن هیچیان له‌گه‌ڵ داواكاری میله‌تدا نین و ته‌نها هه‌وڵی وه‌رگرتنی پۆست و كورسیه‌كانی پهڕلهمانیانه ،
داواكارییه‌كانیش دامه‌زراندنی خوێندكاران دوای ته‌واو بونی قۆناغه‌كانی خوێندن و دابین كردنی ژیانی هه‌ر تاكێكی گه‌نج كه بیه‌وێ پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری ئه‌نجام بدات و پێدانی زه‌وی و سولفه‌ی عه‌قار به هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه تا ئێستا خانوی خۆیان نیه‌و وه‌ك په‌ناهه‌نده‌یه‌ك ده‌ژین له خاكی باوك و باپیره گه‌وره‌یان كه كوردستانه هیتد ....
هه‌موو ئه‌مانه‌و چه‌ندین شتی تر كه مافێكی سه‌ره‌تایی خۆمانه‌و بۆمان هه‌یه داوای بكه‌ین و ده‌بوو پێش ئه‌وه‌ی خۆمان ئاماژه‌ی پێ بكه‌ین خۆیان بیریان لێ بكردایه‌ته‌وه چونكه كورسیه‌كانی ژێری ئه‌وان به خوێنی ڕۆڵه‌كانی ئه‌م میله‌ته فه‌راهه‌م هێنراون ،
ئێستاش هه‌ندێكمان ساڵ به ساڵ خۆزگه به پارین ، چونكه كاتێك ده‌مانه‌وێ داوای مافی خۆمان بكه‌ین به تۆمه‌تی سیخوری و تیرۆر‌و تێكده‌ر ده‌ست گیرمان ده‌كه‌ن و ئیدی به‌ندیخانه ده‌بێته ماڵی هه‌تا هه‌تاییمان ، !!
ئه‌و ڕاستیه‌ی ئێمه ده‌مانه‌وێ ئاماژه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی گروپێكی تر له كوردستان هه‌مان ئه‌و پۆستانه به‌ده‌ست نه‌هێنن كه خێری ته‌نها بۆ خۆیان و ده‌ورو به‌رییان هه‌بێت به‌ڵكو كه‌سێك بێت جیاوازی له نێوان كوڕی خۆی و ڕۆڵه‌كانی ئه‌م میله‌ته سته‌م دیده‌یه نه‌كات ،
ئه‌مه كێشه سه‌ره‌كیه درێژخایهنهكهیه كه له كوردستان كێشمه كێشمی له‌سه‌ر ده‌كرێت و به‌رده‌وامه ، له ئێستاشدا هه‌ندێ له لایه‌نه سیاسیه ئیسلامیه‌كان بۆ چه‌واشه كردنی موسڵمانان له ژێر ناوی ده‌نگی كپ كراوی خه‌ڵك ده‌یانه‌وێت ده‌سه‌ڵات بگرنه ده‌ست و ووڵات به‌ڕێوه‌به‌رن و هێزی پۆلیسی تایبه‌ت به خۆشیان هه‌بێت،له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نیوه‌ی كورد له‌دژی ئه‌م جۆره خواسته‌ن ، چونكه ده‌زانن هه‌موو بۆ پۆست و ده‌سه‌ڵاتی خۆیان هه‌وڵ ده‌ده‌ن نه‌ك بۆ خۆشكردنی گوزه‌رانی چینی هه‌ژاران ،
ئه‌م بارگرژیه كه له كوردستان و له‌ناو ئێمه‌ی كوردا ڕوو ده‌دات نه‌ریتێكی به‌هێزه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له‌ڕێگه‌ی وه‌رگرتنی به‌ڵێن و گۆڕینه‌وه‌ی بیروو ڕاوو به‌خۆدا چوونه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات ،
سه‌ره‌ڕای ئه‌و نه‌هامه‌تیه‌ی به‌سه‌رماندا هات له كیمیا باران كردن و ئه‌نفال و فرۆشتنی كچه‌كانمان به كوڕی وڵاتانی دراوسێ ،
هێشتا له‌دژی ئه‌م داواكاریانه‌مان ده‌وه‌ستنه‌وه و ده‌ڵێن ئه‌و كارانه‌ی تائێستا جێ به‌جێمان كردوون به‌سه‌و پێیان وایه پێشكه‌وتنی ئابووری كێشه‌كانی كورد چاره‌سه‌ر ناكات ،
نموونه‌كانیش ئه‌وه ده‌رده‌خات كه هیچ به‌سته‌رێك نیه له‌نێوان داواكاریه‌كانی ئێمه بۆ داواكاریمان له داهاتی نیشتمانی تاكه‌كه‌س،
تاكه ڕێگایان ئه‌وه‌یه پێش هه‌ڵبژاردن و دوای هه‌ڵبژاردنه‌كان په‌له بكرێت له چاكسازیه‌كان و چیتر كه‌س چه‌واشه نه‌كرێت چونكه ئه‌مه یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردن و دوا هه‌ڵبژاردنیش نیه ، نابێ له‌بیریان بچێت كه ماوه‌ی نێوان هه‌ڵبژاردنێك بۆ یه‌كێكی تر ته‌نها چوار ساڵه ...