ئه‌ردۆگان: سه‌رۆكی توركیا هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر ئه‌مریكا
21/10/2014 نوسەر: bzavpress

ئه‌ردۆگان: سه‌رۆكی توركیا هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر ئه‌مریكا

دوای ئه‌وه‌ی فڕۆكه‌كانی ئه‌مریكا له‌رێگه‌ی ئاسمانیه‌وه‌ چه‌ك و هاوكاری پزیشكی له‌ هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ ده‌گه‌یه‌نێته‌ كۆبانێ، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌رۆكی توركیا هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر ئه‌مریكا و رایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ كۆبانێ بۆ توركیا گرنگی ستراتیژی هه‌یه‌ نه‌ك بۆ ئه‌مریكا.
له‌ وته‌یه‌كیدا له‌ ئه‌نقه‌ره‌ ئه‌ردۆگان وتی: ئه‌مریكا به‌ دوو پێوه‌ر مامه‌ڵه‌ ده‌كات، كوبانێ شارێكی ستراتیژیه‌ بۆ توركیا نه‌ك ئه‌مریكا، وتیشی: هه‌ست به‌و هه‌موو نیگه‌رانیه‌ ده‌كه‌ن له‌به‌رامبه‌ر كۆبانێدا، به‌ڵام هه‌ست به‌هیچ نیگه‌رانیه‌ك ناكه‌ن له‌ به‌رامبه‌ر شاره‌ سورییه‌كانی دیكه‌ كه‌چی رووده‌دات..
راشگه‌یاندووه‌ كه‌ كوبانێ ئێستا خه‌ڵكی مه‌ده‌نی تێدا نییه‌و توركیا 200 هه‌زار كه‌سی ئه‌و شاره‌ی له‌ خۆ گرتووه‌