21/10/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
شه‌ڕی یه‌كێتی و پارتی گه‌یشته لوتكه‌ی كه‌سانی یه‌كه‌م!
كایه‌ی سیاسی له هه‌رێمی كوردستان وه‌ك بنه‌مایه‌كی زانیستی و ئه‌و ئامانجانه‌ی حزب بۆی دروست ده‌بێت به‌ڕێوه ناچێت، بۆیه زۆرجار ڕووه نه‌رێنیه‌كه‌ی زاڵ ده‌بێت به‌سه‌ر ڕووه ئهرێنیهكهیهوهو هیچ به‌هایه‌كی نامێنێ پێی بوترێت بنه‌مای سیاسه‌ت.
له‌حاڵی ئێستادا هه‌رێمی كوردستان هه‌رده‌مێك به‌سه‌ر دوو باڵ ، یاخود زۆن ، یان پایته‌خت، یان ده‌وڵه‌تانی دراوسێ دابه‌ش ده‌بێت و هه‌موو پره‌نسیپێك له ده‌ست ده‌دات.
قسه‌ی سه‌ره‌كی ئه‌وه‌یه ، كه دوو حزبی له هه‌رێمی كوردستاندا له‌ماوه‌ی ئه‌و چه‌ند ڕۆژه‌دا چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌نێوان پارتی و یه‌كێتی ئه‌نجامدرا بۆ دیسان دووباره دابه‌شكردنه‌وه‌ی دوو ئیداره ، به‌ڵام ئه‌مجاره به‌شێوازێكی تازه و له‌ژێر په‌رده‌ی ناوێكی دیكه‌دا، له‌هه‌مان كاتدا ئه‌و نه‌خشه‌یه داده‌ڕێژنه‌وه ، كه ئامانجیانه له هه‌رێمی كوردستان و ئه‌و ناوچانه‌ی نه‌وتی تێدایه به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی خۆیاندا دروستی بكه‌نه‌وه، تا ئه‌وكاته‌ی یه‌كیان ئه‌ویتریان ده‌توێنێته‌وه‌و به دیلێكی تر بۆ یه‌كتر دروست ده‌كه‌ن.
پاش دانیشتنه‌كه‌ی هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی و پارتی له 16-10-2014 بۆ دووباره داڕشتنه‌وه و هه‌مواركردنه‌وه و پێداچوونه‌وه‌ی ڕێككه‌وتنی ستراتیژیی بۆ جارێكی دیكه به لێدوانی كه‌سی دووه‌می یه‌كێتی نێوانی ئه‌و دوو حزبه ڕووی له ئاڵۆزی كرد، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی سه‌ردانی به‌ره‌كانی شه‌رو وه‌ڵامی ده‌زگای به‌ناو دژه تیرۆری دایه‌وه ، كه گوایه ئه‌و چه‌كانه‌ی نێردراون بۆ كۆبانی له‌ڕێگه‌ی یه‌كیتی و ئه‌مریكیه‌كانه‌وه چووه، له هه‌مان كاتدا سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم وه‌ڵامی دایه‌وه و به موزاده‌یه‌ی سیاسیی ناوی برد‌و له‌و كاته‌وه لێدوانی دژ به‌یه‌ك له‌نێوان هه‌ردوولا به‌رده‌وامی هه‌یه.
له نامه‌یه‌كی كۆسره‌ت ڕهسولدا له شه‌وی 21/20-10-2014 دا ئاماژگاری مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی ده‌كات و پێی ده‌ڵێت"چیدی بایه‌خ به بڵاوكراوه‌و به‌یاننامه‌و هه‌ڵای ڕاگهیاننهكان نه‌دات".
ئه‌م لێدوانه‌ی یه‌كێتی له‌سه‌ر زاری كه‌سی دووه‌م ، كه ئێستا وه‌ك كه‌سی یه‌كه‌م ئه‌ژمار ده‌كرێت، هاوكات ئه‌وه‌ش زۆرجار ڕوویداوه له‌نێوان كه‌سی یه‌كه‌م لێدوان دژی یه‌كتر بده‌ن" هه‌رچه‌نده پێشتر سه‌ركرده‌كانی هه‌ردوولا له ڕاگه‌یاندنه‌كاندا قسه‌ی زۆر توند‌و هه‌ڵدانه‌وه‌ی لاپه‌ره‌ی ڕابردوویان هه‌ڵده‌دایه‌وه، به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان سه‌رده‌می شه‌ڕی براكوژی و سنگ ده‌رپه‌ڕاندن و خۆ نیمایشكردنی ئه‌و دوو حزبه‌یه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و كێشانه‌ی ڕوویان له هه‌رێمی كوردستان كردووه، بۆیه قه‌یرانی له‌و شێوه‌یه ده‌گمه‌نی دووباره ده‌بێته‌وه وه‌ك ئه‌مجاره هاته‌وه سه‌ر ڕئ.
دووبه‌ره‌كی به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر ڕاكێشانی ده‌ستكه‌وته‌كانیان بۆ لای خۆیان كارێكی ناشیرین و قێزه ونه‌و بۆ ئایندهی حۆیان و دادی شكسته‌كانی خۆیان نادات".
له‌نامه‌كه‌ی كۆسره‌ت ڕهسولدا ئامۆژكارییهكانی بۆ مه‌سعود بارزانی ئه‌وه‌ش ده‌ڵێت"له‌كاتێكدا كورد‌و كوردستان به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك، كه له توانایاندا بێت دژایه‌تی كێشه‌ی ڕه‌وای گه‌له‌كه‌مان ده‌كه‌ن و چاویان به گه‌شه‌كردن و ئارامی و ئاوه‌دانی كوردستان و له‌سه‌ر قاچی خۆ ڕاوه‌ستانی هه‌رێمه‌كه‌مان هه‌ڵنایه‌ت و مه‌به‌ستیانه وه‌ك داگیركه‌ر مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكه‌ن".
ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه بۆ لێدوانی ساده‌یی و خۆشباوه‌ڕی به‌رپرسانی هه‌ردوولا ده‌بینین كۆمه‌ڵێك ده‌سته‌واژه‌ی لۆژیكی و لاستیكی تێدایه وه‌ك ئه‌وه وایه قسه بۆ كه‌سێكی ئاست نزم بكه‌ن و به به‌رژه‌وه‌ندی نیشتمانی و پاراستنی ئه‌زمونه‌كه‌مان و بارودۆخی هه‌رێمه‌كه‌مان له ناحه‌زانی كوردستان، هه‌موو ئه‌وانه ڕسته گه‌لێكی به‌كارهاتوون بۆئه‌وه‌ی هاوڵاتیان ده‌ستخه‌ڕۆ بكه‌ن، به‌ڵام هه‌موو ئه‌وانه كار ناكاته سه‌ر ئه‌وه‌ی باوه‌ڕ پێكراو بن، به‌ڵكو دۆزی ڕه‌وای گه‌له‌كه‌مان به شه‌فافیه‌ت و یه‌كریزی و داهات و خۆشگوزه‌رانی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌وه ئینتمای نیشتمانی و نه‌ته‌وایه‌تی و تێگه‌یشتنی وردی له‌سه‌ر بونیاد ده‌نرێت، بۆیه له كۆتایدا ئه‌وه بیر خۆمان بهێنینه‌وه هه‌موو ئه‌و شه‌ڕه لێدوان و شه‌ڕه پهڕۆییهی نێوان كه‌سه‌كانی یه‌كه‌می هه‌ردوو حزب له‌په‌نای پۆستی حكومیدا زیانێكی گه‌وره به ئایندهی هه‌رێمی كوردستان و دامه‌زراوه‌یی ده‌گه‌یه‌نێت و دوژمنان ده‌خاته وێستگه‌یه‌كی به‌هێزه‌وه بۆئه‌وه‌ی درز بكه‌وێته نێوان لایه‌نه‌كان و له‌وێوه خیانه‌تی نیشتمانی ده‌ست پێ بكاته‌وه‌و هه‌ر وڵاتێكی زلهێز له‌ڕێگه‌ی هێزێكی ناوخۆییه‌وه ده‌ست له‌كاروباری ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان وه‌ربدات و هاوكێشه سیاسی و ئابووریه‌كانی خۆی ڕێك بخات و قازانجێكی گه‌وره له ناكۆكیه‌كان بكه‌ن