22/10/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
پارتی لە سلێمانی و هەڵەبجە دەیگۆڕێ
بەبریاری مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان ، هەڵۆ ئەحمەد كوردە بەرپرسی لقی 4 ی پارتی لە سلێمانی لە پۆستەكەی لادرا و سەعید ئاغا بەرپرسی لقی 12 ی هەڵەبجە ی پارتی لە شوێنەكەی دادەنێت ، لە لێدوانێكی دا هەڵۆ ئەحمەد كوردە بریاری لابردنی لە پۆستەكەی دەگەرێنێتەوە بۆ بریاری حزبەكەی لەوئاڵۆگۆرانەی كە ئەنجامیدەدات .
هۆكاری لابردنی كوردە لە پۆستەكەی پەیوەندی بە ملاملانێی نێوخۆیی حزبەكەیەوە هەیە كە ناوبراو پێشتر سەر بە باڵی مەسرور بارزانی بوە بەڵام دوای دەستبەكاربونی لە پۆستەكەیدا وەك بەرپرسی لقی 4 پارتی لە سلێمانی پەیوەندیەكانی لەگەڵ باڵی نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆكی پارتی بەهێزتربوە .