ئه‌ردۆگان داوای هاوپه‌یمانی ده‌كات دژی په‌كه‌كه‌
24/10/2014 نوسەر: bzavpress

ئه‌ردۆگان داوای هاوپه‌یمانی ده‌كات دژی په‌كه‌كه‌


ره‌جه‌یب ته‌یب ئه‌ردۆگانی سه‌رۆك كۆماری توركیا، داوای هاوپه‌یمانی ده‌كات دژی پارتی كرێكارانی كوردستان.
له‌میانی وتارێكیدا كه‌ له‌وڵاتی لاتیفیا پێشكه‌شی كرد، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگانی سه‌رۆك كۆماری توركیا ره‌خنه‌ی له‌وڵاتانی جیهان گرت به‌وه‌ی زۆر مه‌سه‌له‌ی گرنگیان په‌راوێز خستووه‌.
ناوبراو له‌و وتاره‌یدا وتی (400 هه‌زار هاوڵاتی له‌سوریا كوژران، هیچ هاوپه‌یمانێنتییه‌ك بۆ لێدانی سوریا پێكنه‌هات، به‌ڵام بۆ كۆبانێ هاوپه‌یمانێتیه‌كی گه‌وره‌ رێكخرا).
ناوبراو وتیشی (ده‌بێت جیهان هاوپه‌یمانی دژی رێكخراوه‌ خوێناوییه‌كه‌ی په‌كه‌كه‌ بكات كه‌ زیاتر له‌ 40 هه‌زار كه‌سی كوشتووه‌ له‌توركیا).
د.ع