24/10/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
كچه شه‌ڕڤانێك: ته‌نها یه‌كه‌م جار ترسمان هه‌یه
كچه شه‌ڕڤانێكی یه‌كینه‌كانی پاراستنی ژنان له كۆبانێ رایگه‌یاند كه ته‌نها له‌یه‌كه‌م جاری به‌شداریكردن له‌شه‌ڕدا ترسیان هه‌یه.
له‌میانی دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی دی ده‌بلیوی ئه‌ڵمانی، زۆزان جودی كچه شه‌ڕڤانی یه‌كینه‌كانی پاراستنی ژنان له كۆبانێی رۆژئاوای كوردستان رایگه‌یاند كه له‌یه‌كه‌مین به‌شداریكردنیان له‌شه‌ڕدا ترسیان هه‌یه.
كچه شه‌ڕڤانی ناوبراو له‌وه‌ڵامی پرسیاری ئه‌وه‌ی چه‌ند جار به‌شداری شه‌ڕی كردووه، ده‌ڵێت (سێ جار به‌شداریم كردووه، ته‌نها جاری یه‌كه‌م ترس هه‌بووه‌و دواتر ئاسایی بووه).
له‌لایه‌كی تره‌وه‌و به‌پێی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانی، 35%ی شه‌ڕڤانانی كۆبانێ ئافره‌تن واته یه‌ك له‌سه‌ر سێی شه‌ڕڤانان پێكده‌هێنن.
د.ع