پێشمەرگە دەچنە کۆبانێ و لەوێ دەمێننەوە
24/10/2014 نوسەر: bzavpress

پێشمەرگە دەچنە کۆبانێ و لەوێ دەمێننەوە


چاوەڕوان دەکرێت کۆتایی ئەم هەفتەیە، 200 پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان بچنە کۆبانێ، ئەم هێزە، بۆ شەڕکردن دەچن و چەکی نیچمە قورسی وەکو هاوەن و راجیمە و دژە تانک و دژە فرۆکەش لەگەڵ خۆیان دەبەن.

ئەو رێگەیەی کە پێشمەرگە دەبێت پیایدا بڕوات بەم جۆرەیە، رەنگە پێشمەرگەکان بە فرۆکە لە فرۆکەخانەی هەولێر بەڕێ بکەون بۆ فرۆکەخانەی شانل لە ئورفە و دواتریش بە رێگەی وشکانی دەچنە سوروچ و پاشان کۆبانێ.

هاوکات هەڵگورد حیکمەت، بەڕێوەبەری راگەیاندن و رۆشنبیریی و هۆشیاریی وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، ئەو هێزەی دەچێتە کۆبانی هێزێکی پشتیوانییە و پێکهاتەیەکی چەکی قورسی هێزی پێشمەرگەی کوردستانە و لەسەر داوای سەرکردایەتی سیاسی رۆژئاوای کوردستانە.