26/07/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
کافری له‌ناکاودا زۆر خراپتره له کافرێك که له بنه‌ڕه‌ته‌وه کافربێت . ١٤
و/ لقمان امین
مورته‌د خراپترین و مهترسترین کوفره هه‌روه‌کو زانایان باسیان کردوه ، زانای گهورهالسرخسي له [المبسوط]د ده‌ڵێت 10/ص108{ ئینکاری کردن وپاشگهزبونهوه پاش ئه‌وه‌ی که دانی پیاداناوه زۆر گه‌وه‌ره‌تره له‌وه‌ی که هه‌رله‌سه‌ره‌تاوه ئینکاری کردوه‌و دانی ۆیانهناوه } .ابن قدامة ده‌ڵێت له کتابی المغني دا10/75 { کاتێك که پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم )نههیکرد له کوشتنی ئافره‌ت له‌کاتێكدا چونکه ئافره‌تێکی کوژراوی بینی ،ئه‌و ئافره‌ته‌ش کافربو له ئه‌صلدا نه‌بوبوه موسڵمان هه‌ربۆیه که هێزی نارد بۆسه‌ر [ابن ابي الحقیق] فه‌رمانی پێکردن که ئافره‌ت نه‌کوژن، ئه‌وانه‌ش مورته‌دیان تیادا نه‌بوو، کافری ئه‌صلی که ههرکافربونه له بنه‌ڕه‌ته‌وه جیاوازن له کافری له‌ناکاودا وه‌کو مورته‌د به‌به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی که دانی ۆێداناوه بهودینه ، خه‌ڵکی ناو کۆمه‌ڵگاکان ناکوژرێن[ أهل الصوامع ] ۆیرو ئه‌ختیار ومنداڵی نهباڵغ بوو ئافره‌تیشیان زۆریان لێناکرێت ولێیان نادرێت و سحن ناکرێت ، کافری له‌ناکاودا مورته‌د به پێچه‌وانه‌وه} . ابن التیمیة ده‌ڵێت له کتابی [الصارم المسلول]317{ مورته‌د زۆر خراپتره له کافری ئه‌صلی } پاشان به‌وردی باسی کردوه ، ته‌ماشای ئه‌وه بکه ص414/ج28 .
سید قطب ج5ص83 دا ده‌ڵێت{ کافریهك که پێش ئیمان هێنان بوبێت ئه‌وه لێدهبورێت ودهسڕدرێتهوه ، ئه‌وه‌ی که ڕووناكی ئیمانی نه‌بینیبێت بیانوی هه‌یه جونکه نهبینابوه له ناوتاریکی کوفردا ، به‌ڵام کافربونێك که پاش ئیمان هێنان بێت ئه‌وه زۆر گه‌وره‌یه‌و لێ‌خۆش بونی نی یه ...... } .
له‌مه‌وه ئه‌وه ده‌رده‌که‌وێت که مورته‌د بونه‌وه جیاوازی هه‌یه له‌گه‌ڵ کافری له بنه‌ڕه‌ته‌وه ،هه‌ریه‌که‌یان حوکم وسزای تایبه‌تی خۆی هه‌یه که جیاوازن له گه‌ڵ یهکترداوههڵسوکهوت کردنیشیان جیاوازه له‌گه‌ڵیاندا هه‌ریه‌که‌و به‌پێی خۆی[جزیة]سه‌رانه له کافروهردهگیردرێت وئهمانیشی پێ دهرێتێ ، به‌ڵام له مورته‌د هیچی لێوه‌رناگیردرێت ته‌نها یان ئیسلام بونه‌وه‌ی یان کوشتن .
واجبه‌و هه‌رده‌بێ جیاوازی بکرێت له نێوان جؤری مورتهدهیدا : بێ گومان ده‌بێ جیاوازی بکرێت له نێوان پاشگهزبوهکاندا که چه‌ند جۆرن ، باشترین که‌سێکیش که ئه‌م جیاوازیه‌ی باس کردبێت ئیمام ماوردی یه له کتابی [الأحکام السلطانیة ]دا باسی کردوه که ده‌ڵێت مورته‌د ده‌کرێت به دوو به‌شه‌وه یان دوو جۆری هه‌یه :
1-به‌شی یه‌که‌م ئه‌وه‌یه که که‌سانێك له خاك و ووڵاتی ئیسلامدابن خۆیان جیانهکردبێتهوه بهسنورێك یان به‌ربه‌ستێك له‌گه‌ڵ موسڵماناندا ئه‌وانه پێویست به کوشتارکردنیان ناکات چونکه ده‌سه‌ڵات به‌سه‌ریاندا زاڵه وله‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی موسڵماناندان ، ته‌ماشای وه‌زعه‌که‌یان ده‌کرێت وئه‌گه‌ر شتێکیان باسکرد که جێی شوبهه‌و گومان بوو ئه‌وا بۆیان ڕوون ده‌کرێته‌وه تاوه‌کو تێبگه‌ن و بگه‌ڕێنه‌وه بۆلای حه‌ق ، ئه‌گه‌ر که‌سێكیش هه‌ر نه‌گه‌ڕایه‌وه‌و تۆبه‌ی نه‌کرد ئه‌وا ده‌کوژرێت ئه‌گه‌رچی پیاوبێت یان ژن ....، زانایان جیاوازی بۆچونیان هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که ئایه ده‌ست به‌جێ له‌وکاته‌دا ده‌کوژرێن یان دوای ده‌خه‌ن بۆ سێ ڕۆژ پاشان ده‌کوژرێن ، ئه‌وه‌ش له دوو بۆچوندایه ......ئه‌وه حوکمی مورته‌ده ئه‌گه‌ر که‌مبن وجیانهبوبێتنهوه له موسڵمانان .
2-به‌شی دووه‌م ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر خۆیان جیاکردبێته‌وه له موسڵمانان و به سنورێك یان به‌وه‌ی که له جێگایه‌کی تایبه‌ت بن به خۆیانه‌وه ، ئه‌وه‌ش ده‌بێ کوشتاریان بکرێت وپاش ئه‌وه‌ی که گفتوگۆیان له‌گه‌ڵدا ده‌کرێت لهسهرئیسلام وڕونکردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌و ده‌لیله‌کان پاش ئه‌وه‌ی کوشتاریان ده‌کرێت و ئاگادار ده‌کرێنه‌وه له‌وه‌ی که کوشتاریان ده‌کرێت وپاك ده‌کرێنه‌وه‌و له‌شه‌ڕدا ده‌کوژرێن وله ڕووبه‌ڕوو بونهوهدابێت یان پشت هه‌ڵکه‌ن له شه‌ڕدا به‌هه‌موو جۆرێك ده‌کوژرێن } پاشان به‌ووردی باسی هه‌مو شتێکی ووردی تیادا ده‌کات باشتر وایه که بیخوێننه‌وه به‌ڕاستی باسێكی زۆر گرنگه .
بانگکردنیان بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ ئیسلام وگفتوگۆکردنیان پێش کوشتارکردنیان:
پێش کوشتارکردنی مورته‌د ده‌بێ گفتوگۆیان له‌گه‌ڵدا بکرێت وبیانویان نه‌هێڵن ئاگاداربکرێنه‌وه ، کاتێك که خالید ی کوڕی ولید دهرچوبۆ سه‌ر مورته‌ده‌کان فه‌رمانیان پێی کرد که کوشتاریان به‌رامبه‌ر نه‌کات تاوه‌کو بیانوه‌کانیان ده‌بڕێت وبانگیان بکاته‌وه بۆ ئیسلام ئه‌وشتانه‌ی که له ئیسلامدا بۆیان هه‌یه پێیان بڵێت ئه‌وه‌شی که ده‌که‌وێته سه‌ریان له ئیسلامدا هانیان بدات گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ سه‌ر هیدایه‌ت ، هه‌رکه‌سێك که گوێڕایه‌ڵ بو بۆیان به‌بێ جیاوازی که‌سایه‌تی وڕه‌نگ وڕه‌گه‌ز عوزری ئه‌وه‌یان نه‌مێنێ که‌وا به باشترین شێوه بانگه‌وازی پێیان گه‌یاندوه ،{ خالید به‌هه‌مان شێوه ئه‌وه‌ی کرد به باشترین شێوه ئه‌وه‌بو که چه‌ندین تیپ وکۆمه‌ڵێ نارد بۆلایان تاوه‌کو بانگه‌وازی ئیسلامیان پێ بگه‌یه‌نن و ئه‌وه‌بو که بگه‌ڕێنه‌وه ئه‌گه‌ر ووڵامیانیان نه‌دایه‌وه پاشان کوشتاریان بکه‌ن } .
وه ڕێگای به عديکوڕی حاتم دا که بچێت بۆلای بني طیء که بگه‌ڕێنه‌وه بۆ سهرحهق سێ ڕۆژ له‌لایان مایه‌وه پاش سێ ڕؤژهکه گه‌ڕایه‌وه به 500 پێنج سه‌د شه‌ڕکه‌ری چاکه‌وه که گه‌ڕانه‌وه بۆسه‌ر حه‌ق بون به جه‌نگاوه‌ر له ناوجهیشهکهی خالید ، کاتێك که خالید ویستی بچێت بۆ سه‌ر بني جدیلة عدي ووتي خالید مۆڵه‌تم بده‌رێ چه‌ند ڕؤژێك تاوه‌کو بچم بۆ لایان به‌ڵکو خوای گه‌وره ڕزگاریان بکات هه‌روه‌کو بني طیء ڕزگاریان بو ، ئه‌ویش ڕێگای به عدي دا چوبۆناویان وازی لێیان نه‌هێنا تاوه‌کو شوێنی که‌وتن و 1000 هه‌زار سوارچاکیان هاتنه ناو له‌شکره‌که‌ی خالیده‌وه ، به‌ڕاستی عدی باشترین که‌سێك بوو گه‌وره‌ترین بهرکهتیشی هه‌بو بۆ قه‌ومه‌که‌ی ، له‌وباره‌یه‌وه ته‌ماشای کتابی [ الکامل ] ی ابن الأثیر بکه ج2/295 ، وکتابی [البدایة والنهایة ] ی ابن کثیرج6 ص316 .
حوکمی نێردراوی مورته‌ده‌کان که که‌سێك بنێرن بۆ لای موسڵمانان :
له عبدالله ابن مسعود ه‌وه ئه‌ڵیت: عبد الله ابن النواحة وأسامة بن أثال بهوهفدونێردرای مسیلمة الکذاب هاتن بۆ لای پێغه‌مبه‌رصلی الله‌علیه وسلم ، پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم )پێیانی ووت { آمنت بالله ورسله ولو کنت قاتلا رسولا لقتلتکم } فه‌رموی ئیمانم هێناوه به‌خواو پێغه‌مبه‌ره‌کانی ئه‌گه‌ر وهفدێكم بکوشتایه ئێوه‌م ئه‌کوشت ، له ڕیوایه‌تێکی که‌دا هاتوه که فه‌رمویه‌تی { لولا أن الرسل لا تقتل لضربت أعناقکما } واتا: ئه‌گه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه نه‌بوایه که نێردراو ناکوژرێت ده‌تانم کوشت . سهننهت ئه‌وه‌ی گه‌یاندوه‌و هانمانی داوه که وه‌فدو نێردراو نابێت بکوژرێن .
مۆڵه‌ت دراوی ئه‌وه‌ی که سود له زانستی ولێزانینی ئه‌سیری مورته‌د وه‌ربگیرێت :
کاتێك که موسڵمانان [مجاعة بن مرارة الحنفي] ی مورته‌دیان گرد له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی که له گهڵیدابون ، کاتێك که هێنایان بۆلای خالید پێیانی ووت: ئه‌ی بني حنیفة چی ئه‌ڵێن ؟ ووتیان : پێغه‌مبه‌رێك له ئێوه‌یه و پێغه‌مبه‌رێك له ئێمه‌یه مه‌به‌ستیان له مسیلهمهی كذاب بوو ، خالیدههمویانی کوشت یه‌ك که‌س نه‌بێت ناوێ ساریة بوو ، ووتی ئه‌گه‌ر تۆ کابرایه‌کی ئه‌ته‌وێ سبه‌ینێ سود لهوکابرایه وه‌ربگریت ئه‌وا بیهێڵه‌وه سودی لێوه‌رده‌گریت ئه‌یش مجاعة یکوڕی مرارة بوو ، ئه‌ویش هێشتێوه نه‌ی کوشت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که شاره‌زابو له‌زانستی شه‌ڕدا ، گه‌وره‌ی قه‌ومه‌که‌ی بوو به‌گوێیان ده‌کرد خاوه‌ن مه‌کانه‌ت بوو ، له‌ناو خێمه‌یه‌کدا کۆت وزنجیری کرد خێزانه‌که‌ی خۆی به‌سه‌ریه‌وه هێشته‌وه [أم التمیم] شه‌ڕێکی سه‌خت و قورس ده‌ستی پێ‌کرد له‌گه‌ڵ مورتهدهکاندا ، مجاعة به خێزانه‌که‌ی خالیدی ووت په‌یمانێك ببه‌ستین که ئه‌گه‌ر جه‌ماعه‌ته‌که‌ی من سه‌رکه‌وت ئه‌وا من تۆ ده‌پارێزم ئه‌گه‌ر جه‌ماعه‌ته‌که‌ی تۆش سه‌رکه‌وت ئه‌وا تۆ من بپارێزه ، ووتی باشه ، پاشان مورته‌ده‌کان هێرشیان کرده سهرخێمهکهی خالید وده‌ستیان بهسهریاگرد که مهجاعهو خێزانه‌که‌ی خالیدی تیا‌بوو ، محاعه نه‌یهێشت هیچ به‌رامبه‌ر به خێزانه‌که‌ی خالید بکه‌ن به‌ڵام له‌به‌ر سه‌ختی شه‌ڕه‌که نه‌یانتوانی که مجاعه ڕزگار بکه‌ن ، پاشان موسڵمانان گه‌ڕانه‌وه‌و خێمه‌که‌یان گرده‌وه مجاعهی ههرتیامابو پاشان چه‌ند شتێكی به‌خالید ووت پلانی بۆدانا خالید به گوێی کرد و سودیان لێوه‌رگرد .