24/10/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
ئه‌مریکا: لە هه‌وڵدایە له هه‌رێمی کوردستان بنکه‌ی سه‌ربازی دامەزرێنێ.
یه‌کێ له کاربه‌ده‌ستانی هه‌رێمی کوردستان دەڵێت: ئه‌مریکا به نیازه فڕۆکه خانه‌ی"حه‌ریر"له نیزیکی هه‌ولێر بکاته بنکه‌ی سه‌ربازی خۆی.
ناوبراو وتیشی:دوای فەرمانی ده‌وڵه‌تی ئه‌مریکا،ئیداره‌ی هه‌رێمی کوردستانی عێراق چۆڵکردنی ئه‌م فڕۆکه خانه‌ی ده‌سپێکرد.
سوپای ئه‌مریکا دوای په‌لاماری سه‌ربازی بۆ سه‌ر عێراق له‌ساڵی2003دا ئه‌م فڕۆکه‌خانه‌ی وه‌ک بنکه‌ی سه‌ربازی به‌کار ده‌هێنا.
ئه‌وه له حاڵێکدایه که به‌رپرسانی عێراقی به‌ر له‌مه له‌باره‌ی ئاماده بونی هێزی ئه‌مریکی له عێراق وریاییان دابوو.
ڕێکخراوی داعش ماوه‌یه‌ک له مه‌و به‌ر له‌سوریاوه هاتنه نێو عێراق وئه‌م وڵاته‌یان دایه به‌ر په‌لامار.