24/10/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
قەزیەی کورد لە بەدەوڵەتبونەوە،ئەبێتە ئەوەی کورد ئەمێنێ یان نا... ؟.
کۆبانێ،لەڕووی عەسکەرییەوە براوەبو،شەڕێکی شەرافەتمەندانەشیان کرد،جیهان و میدیاکان زۆر بەگرنگییەوە باسیان کردو دەکەن .
بەڵام کۆبانێ لەڕووی سیاسییەوە دۆڕڕا ...
ئینجا هەقە خەڵک لەئێستاوە،بزانێت ڕۆیشتنی پێشمەرگە لەسەر خواستی ئەردۆغان بوە،میدیاکانی تورکیاش بەگرنگییەوە باسی دەکەن ،نەک لەسەر فکرەو ئیرادەی پەرلەمانی کوردوستان ...نە بابە نە...پەرلەمانی چی ..
هەمومان بیرمانە،15 ڕۆژ پێش ئێستا ساڵەح موسلیم چوو بۆ تورکیا،تا هاوکاری بکرێن و تەوقەکە بشکێنن .هاتەوە وتی ،تورکیا داوای تەسلیمبون دەکات،ئێمە بەرخودان و مردن هەڵئەبژێرین ."..کەچی دوایی لەگەڵ بارزانی ڕێککەوتن، ئێ ئەمەش هەمان شتە،بەس کوردە ..پەیەدە هەڵوێستی خۆی گۆڕی بۆ دژی ئەسەد و ڕووەو موعارەزەی سوری..تورکیاش ئەمەی دەویست .
بۆخۆشی تورکیا،لەبەردەم کۆمەڵێک پرسیارو مەترسیی گەورەدایە،لەسیاسەتی دەرەوەیدا،لەئایدۆلۆژیاو مەساری بیرکردنەوەیاندا،کێشەی قوبرسیش سەریهەڵداوەتەوە .دوێنێ کۆبتەرێکی یۆنانی کەوتۆتە خوارەوە ...هەروەها قۆناغی ئاشتی ماوەتەوە،،،بیجگە لەوەی داعش لەئایندەدا دەبێتە مەترسیی بۆ سەر تورکیا