مه‌وسوعه‌ی جودی باسی توانای داعشی چۆن كردوه‌
24/10/2014 نوسەر: bzavpress

مه‌وسوعه‌ی جودی باسی توانای داعشی چۆن كردوه‌


پرسیاره‌كی زۆرهه‌یه‌ له‌باره‌ی كه‌مبوونه‌وه‌ی توانای به‌رگری هیزه‌كانی حزبی كوردستانی باشور ،كه‌چی ئه‌و به‌رگریه‌ باشتر به‌دی ده‌كری له‌ كوردستانی سوریه‌و كوردستانی سه‌روو ،له‌هه‌مان كات پرسیاری ئه‌وه‌ش ده‌كریت بۆچی داعش وا به‌هیزه‌ ؟ وه‌لامی ئه‌و پرسیارانه‌ له‌ (مه‌وسوعه‌ی جودی - له‌ چه‌مكی (نیشتمانی)وه‌لامه‌كانی پیش 8 سال له‌مه‌وبه‌ر درایته‌وه‌ ئه‌وه‌ی خواره‌وه‌ به‌شیكه‌ له‌ده‌قی وه‌لامه‌كان له‌و مه‌وسوعه‌یه‌ :
((..لە ڕاستیدا بە پێ ی گەشەی تکنولوجی سەربازی داگیرکەران قوناغەکانی بەرگریش گوڕاوە، بەشێوەیەک کە قوناغی یەکەم تکنولوجیای سەربازی داگیرکەران ئەوەندە بەهێز نەبوو ئەوا بە بەرگریەکی میللیانە ونەتەوەییەکان دەکرا و ئەنجامێکی باشی بووە، ئەو قوناغە هەتا شەستەکانی سەدەی رابووردوو دەوامی کرد، دوای گەشەسەندنی زیاتری ئەو تکنولوژیە لەتوانای نەتەوەگەری نەما ئەو جارە پێویستی بە ڕێکخستن و پلان و دارشتنی بنەماو ئایدولوژیا بوو، بۆیە چەپیەکان لەو قوناغەدا گەرم بوون قوناغی دووەمی هێرشی داگیركەران و ئیمپریالیزمیان پشتەو شکێن کردەوە، .. لە قوناغی سێ یەم وکۆتای ئیمپریالیزمی کە بە تکنولوجیایەکی زەبەلاح وا هاتووتە مەیدان ئەوا بەرگریەکەی نەلەتوانای نەتەوەگەری نەلە توانای چەپیەکانیشە، زیاتر پێویستی بە بنەمای توکمەو عەقیدە هەیە ،بۆیە ئیستا ئسلامیەکان ئەو تواناوبەرگریەیان پێ دەکرێ،..))