25/10/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
ئاماری تووشبووان به‌نه‌خۆشی ئێبولا له ده هه‌زار که‌س تێپه‌ڕی
ڕێکخراوی ته‌ندروستی جیهانی ڕایگه‌یاند که ژماری تووشبووان به نه‌خۆشی مه‌رگهێنه‌ری ئیبولا له سنووری ده هه‌زار که‌س تێپه‌ڕیوه.
به‌پێی ڕاپۆری هه‌واڵده‌ریی ئاسۆشوه‌یتدپرێس له شاری داکاری پێته‌ختی سێنێگال، ئه‌و ده‌زگه نێوده‌وڵه‌تیه ڕایگه‌یاند که ژماری تووشبووانی پشت ڕاست کراوه، شیمانه‌یی و گوماناوی، گه‌یشتووه‌ته ده هه‌زار و141 که‌س که له‌و ڕێژه‌یه چوار هه‌زار و922 که‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه. ئاماری نوێ له‌به‌راوه‌رد له‌گه‌ڵ ئاماری چوار ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر، 200که‌س زیادی کردووه. ڕێکخراوی ته‌ندروستی جیهانی وشداری داوه که ته‌نانه‌ت ئه‌و ئاماره سامناکه‌ش که‌متره له ڕێژه‌ی ڕاسته‌قینه، چونکه ژمارێکی زۆر له خه‌ڵک له وڵاتانی تووشبوو به ڤایرۆسی ئیبولا له‌ترسان ناتوانن سه‌ردانی ناوه‌نده ده‌رمانیه‌کان بکه‌ن.