25/10/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
پێنتاگۆن: کوژرانی یه‌که‌م سه‌ربازی ئه‌مریکی له ئاکامی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ داعش ڕاگەیاند
وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریکا (پێنتاگۆن) کوژرانی یه‌که‌م سه‌ربازی ئه‌و وڵاته له ڕووبوونه‌وه‌ی داعشی پشت ڕاست کرده‌وه.
پێنتاگۆن شه‌وی هه‌ینی ڕایگه‌یاند؛ "شان نیل" سه‌ربازی19ساڵانی ئه‌مریکایی خه‌ڵکی کالیفۆرنیا ڕۆژی پێنج شه‌ممه له به‌غدای پایته‌ختی عێراق کوژرا. وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریکا ڕایگه‌یاند که کوژرانی ناوبراو به‌هۆی بریندار بوونی به‌ده‌ر له شه‌ڕ بووه بۆیه لێکۆڵینەوە ده‌کرێت له‌باره‌ی کوژرانی ئه‌و سه‌ربازه . ڕێکخراوی داعش ئێستا به‌شێکی خاکی سووریا‌و عێراقی له‌ده‌ست دایه‌و ئه‌مریکاو هاوپه‌یمانه‌کانی مۆڵگه‌و بنکه‌کانی ئه‌و گرووپه وه‌به‌ر په‌لاماری ئاسمانی ده‌ده‌ن. ئه‌وه له‌کاتێکدایه که ئه‌و په‌لامارانه تاکوو ئێستا هیچ ئه‌نجامێکی کاریگه‌ری نه‌بووه.