(17) ڕەمەزان مانگی قورئان
26/07/2013 نوسەر: bzavpress

(17) ڕەمەزان مانگی قورئان


وانەی حەڤدەهەم 

بەپێی هەندێك فەرموودەو ڕیوایەت لە ١٧ ی ڕەمەزان یاخود لە  ١٠ ڕۆژی کۆتایی مانگی ڕەمەزان  کە پێغەمبەر( صلی اللە علیە وسلم) تەمەنی گەیشتبوە٤٠ ساڵ، خوای گەورە نوری دابەزاند بە جبریل علیە سلام بۆ سەر پێغەمبەری نازدار ( صلی اللە علیە وسلم) پێی فەرموو: اقراء! واتە : بخوێنە
پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) فەرمووی ( من خوێندەوارنیم ، فەرمووی: گرتمی و گوشیمی هەتا ماندووی کردم پاشان بەریدام، فەرمووی : بخوێنە، ووتم خوێندەوار نیم ، بۆ جاری دووەم  گرتمی و گوشیمی هەتا ماندووبووم پاشان بەریدام، فەرمووی : بخوێنە، ووتم خوێندەوارنیم، بۆ جاری سێیەم گرتمی و گوشیمی پاشان بەریدام فەرمووی: (اقْرَأْ بِاسْمِ رَبِّكَ الَّذِي خَلَقَ ﴿١﴾خَلَقَ الْإِنسَانَ مِنْ عَلَقٍ ﴿٢﴾اقْرَأْ وَرَبُّكَ الْأَكْرَمُ ﴿٣﴾الَّذِي عَلَّمَ بِالْقَلَمِ ﴿٤﴾عَلَّمَ الْإِنسَانَ مَا لَمْ يَعْلَمْ ﴿٥﴾ 

واتە: (ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم) بخوێنه به‌ناوی ئه‌و په‌روه‌ردگاره‌ته‌وه که هه‌موو شتێکی دروست کردووه‌، ئاده‌میزادی له چه‌ند خانه‌یه‌کی هه‌ڵواسراو (له‌ناو منداڵداندا) دروست کردووه‌، بخوێنه‌، له‌کاتێکدا هه‌ر په‌روه‌ردگاری تۆ به‌خشنده‌یه‌.، ئه‌و زاته‌یه که به‌هۆی قه‌ڵه‌مه‌وه زانستی و زانیاری فێر کردووه‌، ئاده‌میزادی فێری ئه‌و شتانه کردووه که نه‌یزانیوون).



ئەمەش یەکەم ئایەت بوو  لەم کتێبە مەزنە کەدابەزی بۆسەر پێغەمبەر ( صلی اللە علیە وسلم ) لەم مانگە مەزنەدا.

لەم فەرمودەیەدا ئاشکرادەبێت کە هەموو پەڕتوکە ئاسمانیەکان لە مانگی ڕەمەزان هاتوونەتەخوارەوە:
(أنزلت صحف إبراهيم أول ليلة من رمضان، وأنزلت التوراة لست مضت من رمضان، وأنزل الإنجيل لثلاث عشرة مضت من رمضان، وأنزل الزبور لثمان عشرة خلت من رمضان، وأنزل القرآن لأربع وعشرين خلت من رمضان): رواه الطبراني في الكبير عن واثلة، وأحمد في مسنده وابن عساكر، وحسنه الألباني صحيح الجامع رقم (1509).
واتە: صحوفی ئیبراهیم لە یەکەم شەوی ڕەمەزان دابەزیوەتە خوارەوە، تەوراتیش پاش شەشەم ڕۆژی ڕەمەزان دابەزیوە، ئینجیلیش لە سیازدەهەمین ڕۆژی ڕەمەزان، زەبوریش هەژدەی  ڕەمەزان بوو، قورئانیش بیست و چواری ڕەمەزان).

کەواتە موسڵمانانی خۆشەویست با لەم مانگە پڕ خێرو بەفەڕەدا دڵەکانمان بە نوری قورئان ڕۆشن بکەینەوە، خوێندنەوەو ڕاڤەکردن و خەتمی قورئان با سەرچاوەی هەموو داهاتێکمان بێت.

 

----------------------
*** (ڕەمەزان مانگی قورئان) یەکێکە لەووتە ڕۆژانەی ڕەمەزانی ساڵی ٢٠١٣