27/10/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
دەمیرتاش داوای بەجێ هێنانی رێكەوتنامەكەی دهۆك دەكات
سەلاحەدین دەمیرتاش ھاوسەرۆكی پارتی دیموكراتی گەلان(ھەدەپە)، لە لێدوانێكی رۆژنامەوایندا، رایگەیاند، پێویستە پارتە سیاسیەكانی رۆژائاوای كوردستان بڕگەو خاڵەكانی رێككەوتننامەی دهۆك جێبەجێبكەن، نابێـ بە تەنھا نوسراو بمێنێتەوە دەبێت ھەنگاوی جدی بنرێت بۆ جێبەجێكردنی و كۆتایی ھێنان بە كێشە و ناكۆكیەكانیان.
وتیشی "ھەموو پارتەكانی رۆژائاوای كوردستان یەك دەنگ و یەك ھەڵوێستبن لەبەرامبەر سەركەوتنەكانی شەڕڤانانی یەكینەكانی پاراستنی گەل بەسەر چەکدارانی داعش لە كۆبانێ ".پێویستە، پارتە سیاسیەكانی رۆژائاوای كوردستان بڕگەو خاڵەكانی رێككەوتننامەی دهۆك جێبەجێبكەن، نابێ بە تەنھا نوسراو بمێنێتەوە دەبێت ھەنگاوی جدی بنرێت بۆ جێبەجێكردنی و كۆتایی ھێنان بە كێشە و ناكۆكیەكانیان.
وتیشی "ھەموو پارتەكانی رۆژائاوای كوردستان یەك دەنگ و یەك ھەڵوێستبن لەبەرامبەر سەركەوتنەكانی شەڕڤانانی یەكینەكانی پاراستنی گەل بەسەر چەکدارانی داعش لە كۆبانێ ".