دەسەڵاتی ئیسلامی چی بۆ کورد کردوە
27/10/2014 نوسەر: bzavpress

دەسەڵاتی ئیسلامی چی بۆ کورد کردوە


ئەوەی کە دانی نا بە دەوڵەتی کوردیدا و ووتی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردی دروست بکەن خیلافەتی ئیسلامی بوو..!

ئەوەی کە نەیهێشت دەوڵەتی کوردی دروست بێت دەسەڵاتی عەلمانی بوو..

هیچ کات خیلافەتی ئیسلامی کورد قڕانی نەکردوە و کوردی دەربەدەر نەکردوە.. بەڵام سەفەر بەلکی کردوە!

دەوڵەتی عەلمانی کورد قڕانی کردوە و نەخوێندەواری و نەهێشتنی کلتور بڵاوکراو نەهێشتوە..

تا خیلافەت مابوو کور د خاوەنی ٦٢ میرنشینی سەربەخۆی خۆی بووە..

کە عەلمانی هات نەك ئیمارتی کورد، بەڵکو بە دەرجە ٢،٣ تەماشادەکرێن..

لەسەردەمی خیلافەت دا سنوری کوردستان وەك خۆی بووە بەرفراون بووە..

لەسەردەمی عەلمانیدا سنوری کوردستان بەرتەسك کرایەوە..

لەسەردەمی خیلافەتدا دان بە بوونی کوردا نراوە کوردو کوردستان خاك و میللەت بوون ، تورك بوونی نەبووە خیلافەت خۆی دەست نیشانی کردوە، خاکێك نەبوو ناوی سوریاو عێراق بێت..

لەسەردەمی عەلمانیدا کورد بوونی نیە و مافی ژیانیشی پێرەوا نابینن عەلمانی دابەشی کرد بەسەر جوار پارچەدا چوار مێخەی کێشا..

لە سەردەمی خیلافەتدا سەدری ئەعەزم زۆر جار کورد بووە واتا دەسەڵاتی دووەمی خیلافەت..

ئیستا سەرکردە کوردەکان لە زیندانی عەلمانیەکانی تورکدان..

کۆتا قسەم لەم باسەدا

تەنها خیلافەت دەیویست کورد ببێتە دەوڵەت

لە دوای جەنگی جیهانی یەکەمەوە زیاد لە ١٠٠ کۆنگرە بەستراوە بۆ دابەش کردنی رۆژ هەڵاتی ناوەراست..

لەو گۆنگرە بەناوبانگانە

- بنس: ساڵی١٩١٥
- سایکس- بیکۆ: ساڵی ١٩١٦
- ڤێرسای : ساڵی ١٩١٩
- سان ریمۆن: ساڵی١٩٢٠
-سیڤەر: ساڵی ١٩٢٠
-سازانۆف : نایزانم
- کۆنگرەت قاهیرە: ساڵی١٩٢١
- لۆزان: ساڵی١٩٢٣بۆ ١٩٢٤

بەهەر حاڵ زۆری ترن ئەوەندە ماندوتان ناکەم ئەوە ناسراوترینیانن کەباسم کردوە..

بەرێزان خوێنەران و میوانانی بەیجی ماکوان کەریم .. هەموو لە ئەو کۆنگرانە بە فیتی بەریتانیا و فەڕەنسا وئیتالیا ووڵاتانی گەورەی عەلمانی دەیانویست کوردستان دابەش بکەن، تەنها یەك کۆنگرە نەبێت کە باسی لە دەوڵەتی کورد کرد هەموو دەوڵەتانی تری دنیا نارازی بوون ، بەڵام چونکە خیلافەتی ئیسلامی ڕازی بوو بەوەی کە کورد ببێتە خاوەنی دەوڵەت هەموو لەسەر بنەما وکاریگەری خیلافەت سیڤەریان مۆرکرد، تاکە گۆنگرە یەك بووە لە هەموو کۆنگرەکانی تردا خیلافەتی ئیسلامی بەشداری تێدا کردوە، بڕیاری داوە کورد بکاتە دەوڵەت..
هەموو کۆنگرەکانی تر باس لە دابەشکردنی کوردستان دەکەن، پاش ئەوەی ئەوە سیڤەر مۆرکرا فەرەنسا و ئیتالیا و بەریتانیا دژی وەستانەوە لۆزانیان بۆ دروست کرد..

سەرچاوە..

کریس کۆچیرا
دەقەکانی کۆنگرەی سیڤەر: یەکێتی پەرلەمانتاران کوردستان
کەمال مەزهەر