27/10/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
کەرکوک ئەتوانێت بودجەى هەرێم دابین بکات .
یەکێتى و پارتى بازاڕیان بۆ خۆیان قۆرخکردبو،لەونە ساڵى ڕابردوودا،،ئێستا پارەکانى خۆیان لەبازاڕ کێشاوەتەوە،بزوتنەوەى گۆڕانیش دۆش داماوە ،خەڵک باجەکەى دەدات .ئەوەى سەیرە ئەوترێت پارە نییە ؟.
• ئێستا دکتۆر ڕۆژ بەتەنها خۆى ئەتوانێت،مووچەى مانگێکى هەموو پێشمەرگەو فەرمانبەران بدات .
• کۆسرەت ڕەسوڵ و مناڵەکانى،پارەى ساڵێکیان پێ ئەدرێت،لەو کارە مافیاییە نەوتینەو دەرمانانەى کردویانە .
• دکتۆر نەجمەدین،پارەى دوو ساڵى پێ ئەدرێت،گەورەترین مافیاى لیبڕاڵە لەناوچەکەدا،پیاوێک لەناو پارەو دەستەڵاتدا،مەست بووە . كه س نييه ليَي ببرسيته وه .هەندێ لە ئەندامانى ئەنجومەنى پارێزگا ئەونە گوناحن،بەهەفتەش ڕێگەیان نادەن بیانبینن ،پێشوتر بەپارتییەکانى وتبو،تاجارێک لەتەلەفزیۆن دەرەکەوین،دوو جار لەپشت کامێراوە کاک مەسعود ئەبینم،تا بەو شێوەیە خەڵەتاندنى ...هەموو کۆمپانیا ئەمریکییەکان بەبلۆکى نەوتى قەراغەوە،نەجمەدین کەریم هێناونى ...ڕووداو پێیانگوت: تۆ ناوت لەکەسە گەندەڵەکانى عێراقدا هاتووە،،پەشۆکابو،ئەیوت هەموو کەناڵەکان بێن،بەس ڕووداو نەیەتە ژوورەوە .!!.با جارێکى تر پێتان بڵێم داهاتى کەرکوک چەنە ؟.
• بەس بودجەى پترۆدۆلارى ساڵى 2014 بۆ کەرکوک،بەپێی وەزارەتى پلاندانى عێراق، (یەک تلیار و دوو سەدو شەست و شەش ملیار ) دینار بووە،،،یەک تلیارو دوو سەدو شەست ملیار دینارت چى لێکرد ؟؟.
• بودجەى ساڵى 2014 ى کەرکوک لەبەغداوە، 844 ملیار دینابووە ،844 ملیار دینارت چى لێکرد ؟.
• بودجەى گەشەپێدانى هەرێمەکان ..
• هاوکارییەکانى یەکێتى و پارتى لەپێشوو . وە میلاکاتى حکومەتى هەرێم .
• هاوکارییەکانى ئیدارەى ئەمریکا ....
• تەنکەرە نەوتەکان،،،پاڵاوگە نەوتەکانى دەورو پشتى کەرکوک ؟ ..
• ئەدى نەوتى شیمال و غازى شیمال و بەشێکى تر لەکانە نەوتەکانى کەرکوک،بڕیاربوو،کەوتە دەست کورد !!.
هه موو ئه و بارانه بؤ ته نها شاريَكى وه ك كه ركوك سه رفكراوه ...کەرکووک و نەجمەدین ئەتوانن،بودجەى ساڵێکى هەر چوار پارچە دابین بکەن ،کەچى نایدەن ..دەچن لەبەغدا ئەوەى هەرێمیش ئەبڕن، تا پارەکانى خۆیان ڕەواجى پترى هەبێت لەبانکدا ..دە با بڵێت وانییە .
ئینجا،هەر بیرتان بخەمەوە،نەک هەر هیچى نەکردووە بۆ کەرکوک بۆهەتاهەتایە گورزى گەورەى لێوەشاندووە :
تا ئەم چرکەیە لەماوەى ئەم شەڕەدا نزیکەى (100) هەزار خێزانى عەرەب هاتونەتە کەرکوکەوە .بەدەیان دۆنم زەویشیان ،وەک ئەوەى گەڕەکى وەحدە ئیفراز کردووە بۆ عەرەبەکان .
قاچاخچى نەوت لەگەڵ داعش و عەرەب و ناوچەکانى خوارەوە چەند ساڵە بەردەوامە .
تائەم چرکەساتە،12 ساڵە کەرکوک بەدەست کوردەوەیە،دەزگایەکى ئاسایش و موخابەراتى کوردیی یەکگرتوو،لەکەرکوک نییە ..
سوپاى سەدرو بەدر و پاسدار بەئارەزووى خۆیان پیاسەدەکەن و عەرز و فەرز دەکەن .
مەسفایەکى نەوتى لێ نییە،ئەچن نەوتە خامەکە کەمێک گەرم دەکەن لەو مەسفا بچوکانە بۆ ئەوەى ئاودیوى کەن،خۆشیان بەنزین لە ئێران و تورکیا بۆ کەرکوک دێنن .ئینجا لەوە ئاسانتر نییە کارەبا بەتیشکى خۆر بەرهەم بهێنى ،ساڵانە پارەیەکى زۆر زۆر دەداتە کۆمپانیاى ئەحمەد ئیسماعیل بۆ کڕینى کارەبا .یەک دوو پردو هەندێ گڵۆپى بۆ کەرکوکییەکان کردوەو،ئەوانیش شتى وایان نەدیووە قەت،هەر سوێندى بەسەر ئەخۆن .کەناڵێکى ئاسمانى و هەندێ بەکرێگیراوى داناوە یەک دوو پەیجى فەیسبوک تا هێرش بکەنە سەر ئەم و ئەوو ،دە بڕۆ دەى کەرکوک نە قودسەو نەدڵ !!!
میللەتێک تا ئێستاش چەپڵە بۆ ئەمانە،لێبدات ،هەق نییە لەوە خراپترى بەسەر بێت ؟.