27/10/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
هەرێم داوای هەشت ملیار دۆلار لەعەبادی دەكات
بڕیارە بەم نزیكانە وەفدێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەسەرۆكایەتی نێچیرڤان بارزانی سەردانی بەغداد دەكەنو ئامانجیش لەسەردانەكە بۆ قسەكردن دەبێت لەسەر كێشە هەڵپەسێراوەكانی نێوانیان.
یەكەم داواكاری شاندەكەی حكومەتی هەرێم گەڕاندنەوەی بەشە بودجەی هەرێم دەبێتو ئاشكراشیكردووە كورد داوای هەشت ملیار دۆلار بەغداد دەكات، ئەوەش وەك ئەو بەشە بودجەی كە لەماوەی هەشت مانگی رابردوو بڕاوە.
هەروەها، بەشێكی تر لەگفتوگۆكان پرسی ناوچە جێناكۆكەكانو بودجەی پێشمەرگە دەبێت، كە ماوەی چەند ساڵێكە لەنێوان هەردوولادە بەچارەسەرنەكراوی ماوەتەوە.