په‌رله‌مانتارێك داوا ده‌كات ئینگلیزی بكرێته‌ زمانی فه‌رمی كوردستان
28/10/2014 نوسەر: bzavpress

په‌رله‌مانتارێك داوا ده‌كات ئینگلیزی بكرێته‌ زمانی فه‌رمی كوردستان



په‌رله‌مانتارێكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان داوا ده‌كات ئینگلیزی بكرێته‌ زمانی فه‌رمی هه‌رێمی كوردستان.
بریاره‌ ئه‌مرۆ دوو شه‌ممه‌ په‌رله‌مانی كوردستان پرۆژه‌ی یاسای زمانی فه‌رمی كوردستان تاوتوێ بكات‌و په‌رله‌مانتارێكی یه‌كێتیش داوا ده‌كات ئینگلیزی له‌بری كوردی بكرێته‌ زمانی فه‌رمی.
فه‌رهاد سه‌نگاوی په‌رله‌مانتاری كوردستان رایگه‌یاند كه‌ داواكاره‌ له‌بری زمانی كوردی، ئینگلیزی بكرێته‌ زمانی فه‌رمی.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ وتی (زمانی ئینگلیزی زمانێكی جیهانییه‌و ئه‌گه‌ر بكرێته‌ زمانی فه‌رمی وڵات ده‌توانین خزمه‌تی زیاتر به‌ رۆڵه‌كانمان بكه‌ین).
د.ع