ئۆغلۆ تەنها چارەسەر بۆ كوبانێ ناردنی هێزی پێشمەرگە و سوپای ئازادە
28/10/2014 نوسەر: bzavpress

ئۆغلۆ تەنها چارەسەر بۆ كوبانێ ناردنی هێزی پێشمەرگە و سوپای ئازادە

داود ئۆغڵو، سەرۆك وەزیرانی توركیا ئاشكرای كرد كە ستراتیژیەتی وڵاتەكەی بۆ رووبەرووبونەوەی چەكدارانی داعش ئەوەیە كە سوپای ئازادی سوریا پرچەك بكرێت ئەمەش بۆ ئەوەی دوای لەناوبردنی داعش سوپاكەی ئەسەد شوێنی چەكدارانی داعش نەگرنەوە.

ئۆغلۆ دەڵێت: لە ئێستادا تەنها چارەسەر بۆ كۆبانێ رەوانە كردنی هێزی پێشمەرگە و سوپای ئازادە بۆ ئەو ناوچەیە، هاوكات رەخنەی لەوە گرت كە وڵاتانی رۆژئاوا بێ ئەوەی خۆیان ئامادەیی رەوانە كردنی هێزی وشكانی بن داوا دەكەن توركیا هێز بنێرێت.