28/10/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
فواد مه‌عسووم دەیەوێ سه‌ردانی عه‌ره‌بستان بکات
سه‌رۆک کۆماری عێراق ڕایگه‌یاند ؛ به‌نیازه سه‌ردانی عه‌ره‌بستانی سعوودی بکات به مه‌به‌ستی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ڕیاز سه‌باره‌ت به پرسه هاوبه‌شه‌کانی نێوان دوو وڵات.
فوئاد مه‌عسووم له پرێس کۆنفرانسێکدا که ئاژانسی "سومریه نیوز" به‌شێکی لێ بڵاو کردۆته‌وه وتی: له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا بۆ دیدار له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عه‌ره‌بستانی سعوودی له‌وانه مه‌لیک عه‌بدوڵڵا بێن عه‌بدولعه‌زیز ئالی سعوود پاشای عه‌ره‌بستان سه‌ردانی ڕیاز ده‌که‌م.
فوئاد مه‌عسووم ئامانج له‌م دیداره‌ی گفتوگۆ له‌سه‌ر بابه‌ته هاوبه‌شه‌کانی نێوان دوو وڵات ڕاگه‌یاند.