28/10/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
رۆشەنگەری و ماسۆنیەتهاتنە كایەی سیكۆلاریزم و شارستانیەتێكی نائاینی ..
لیبرالیز م و هانتەكایەی بیری لیبرالیزم كات و شوێنیكی زۆر دیاری كراوی نیە بەلام بەگشتی تەواوی ئەوانەی كە گرنكی بە بیری لیرالیزم دەدەن و قسەی لەبارەوە دەكەن پێان وایە كە كتێبەكەی (جۆنلۆك ) بەناوی (دوونامە دەربارەی حكومەتی مەدەنی ) بەسەرەتای هاتنە كایەی بیری لیبرالیزمی كلاسیك دادەنرێت لە سەدەی 18 ، بیری لیبرالیزم لەسەدەكانی 17 و18 بەرەو بلاوبونەوە رۆیشت لە ئەوروپا كە تەركیزی دەكردە سەر ئازادی عەقل و تاك و سەنتەر بوونی ئینسان ، لەم كاتەوە سەر رەوانی ئەم بیرە هەولیان دەدا چۆن چۆنی بتوانن ئەم بیرە لە واقیعدا جێبەجێی بكەن، بۆیە سەیر دەكەین لە ناوەراستی سەدەی 18 دەدا بزوتنەوەیەك دروست دەبێت بەناوی بزووتنەوەی رۆشنگەری بەمەبەستی جێبەجێكرد نی شێوە پراكتیكیەكەی بیری لیبرالی و هینانەكایەی كۆمەلیك مەبەستی تایبەت كە خۆی دەبنیتەوە لە گۆرینی سیستەمە سیاسیەكانی ئەو كات لەئەوروپا ، بۆیە دەكریت بلین ئەم بزوتنەوە دیاردەیەكی هزری گرنگ بوو كە لە ئەو روپاسەری هەلدا.
رۆشەنگەری لەتەواوی دیدگاو روانینی نەتەوە ئەورو پیەكان بەمانای دژ وەستانەوە دەهات لەگەل تاریكی، ئەو تاریكیەی كە ئەورو پا لە سەدەكانی ناوەراستەوە بۆی جێمابوو ،لەم روانگەیەشەوە (ئەمانوێل كانت )بە گوزراشتیكی روون دەلێت(( رۆشنگەری ئەوروپی دەرچونی مرۆڤە لە تەمەنی نەفامی و نەزانی كۆنترۆلكردنی لەرێگەی خەلكانی ترەوە، ئەم جاهیلی و نەفامیەش مرۆڤە ئەوروپیە كە خۆیەتی چونكە توانای دەركردنی بریاری نیە بۆدەرچوون لەژیر كۆنترۆلكردنی خەلكانی تر، كەمەبەست پیی پیاوانی ئاینی مەسیحی و لایەنگرانی ئەو ئاینەیە.
بزووتنەوەی رۆشنگەری بۆ بلاوكردنەوەی ئایدیاكانی خۆیان توانیان سوود لەكۆمەلێك میكانیزم ببینن كە گرنكترینیان :
یەكەم : ئینسكلۆپیدیای بیرمەندان (دیدیرو ئەلمیر )بوو كە لە28 بەرگ پێك هاتبوو ..
دووەم : بزوتنەوەی ماسۆنی : تەنانەت خودی ئەو ئینسكلۆپیدیایەش بنچینەكەی دەگەریتەوە بۆ خودی دامەزرینەری ئەم بزوتنەوەیە بەناوی رامسی كەداوای دەكرد ئەو مەوسوعیە تەواوی رۆشنگەری و مێژووی گشت گەل و نەتەوەكانی سەرگۆی زەوی تیدا بنوسریتەوە.هەروها هەولبدرێت تەركیز بكریتە سەر بەرزەوەندی ، بەمانای یئەوەی پارەو سەروەت و سامان پیشانی خەلكەكە بدرێت تا بتوانن لەداوجاردا ئامانجەكەی خۆیان بپێكن، ئەمەش لەریگەی دروستكردنی ئەو ئیش وكارانەی كە پارەیان پێوەبوو.لەلایەكی تر گرنگی دان بە زانست و بلاوكردنەوەی لەنیوان گەلان و تەركیزكردنە سەر مرۆڤ كە شایستەی ریزە ، ئەمەش بۆ هینانە كایەی بیرە سەرەكیەی كەی خۆیان بوو كە بریتیە لە سیكۆلاریزم .. بۆیە دەكرێت بلێین ئایا مامۆسۆنیەت چیە ؟؟
ماسۆنیەت ریكخراویكی جیهانی نهینیە پشت دەبەستێت بە سیستەمی برایەتی ونهینی كاردەكەن لەسەر پلانیكی گشتی ئەویش دروستكردنی شارستانیەتیكی نائاینە كە خۆی لە سیكۆلاریزم دا دەبنیتەوە. هەركەسیك بیەوی ببێت بە ئەندام لە بزوتنەوە یە دەبیت ئیمانی بەم بیرۆكەیە هەبیت و لە پال ئەوەش دەبیت زۆر زیرەك بیت و خاوەنی سەرمایەكی زۆر بێتبۆیە گرنگ نیە مسولمان بێت یان مەسیحی بیت یان هەر ئاینێك بێت..بەلام دیسانەوە پرسیاریك هەیە ئەویش ئەوەیە جۆن ئەم بزووتنەوەیە خۆیان ریكخست لەگەڵ بیرمەندانی بزووتنەوەی رۆشنگەری؟؟ ..
بەنسبەت بیرمەندانی بزووتنەوەی رۆشنگەری توانیان سوود وەربگرن لەو سەروەت و سامانەی كە بزووتنەوەی ماسۆنیەت هەی بوو بۆ بلاوكردنەوەی بیرەكانیان ..بەلام بیركرنەوە ئەساسی و بنچینەیەكە ئەوەیە كە ماسۆنیەكان زۆر زیرەكانە توانیان لە ریگەی بیركرنەوەی بیرمەندە رۆژئاوایەكان ئامانجە سەرەكیەی خۆیان بپێكن.. ئەوەیش ئەو بیرەی كە رزگاربوونی جولەكەكانی ئەوروپایە لەو تەنگ و چەلەمەو نارەحەتی و ناخۆشیەی كە تیدا دەژیان لە ئەورو پا لەو سەردەمە، ئەمەش بۆ ئەوە دەگەرێتەوە كەمەسیحیەكان هەمیشە بەچاوی سوكەوە سەیری جولەكەكانیان دەكرد چونكە لای مەسیحیەكان عیسا علیە سلام بەدەست ئەوان لەخاچدراوە .بۆیە ئەوان هەستان لە ریگەی بیرە سەرەكیەكانی ئەو بیرمەندانەوە توانیان ریگە خۆش بكەن بۆ بلاوكرنەوەی و دروستكردنی شارستانیەتێكی نائاین كە ریگە بدات هەمووو كەسێك بەشداری تێدا بكات ، ئەمەش تەنیاو تەنیا لەبەر ئەوەی جولەكەكانی ئەوروپا لەو كوشت و برەی كە هەیە لەدژیان رزگاریان بێت و بتوانن لەدواجاردا لە ریگەی جیاكرنەوەی ئاین و دژ وەستانەوە لە گەل بیری ئاینی جولەكانی ئەورپا بپاریزن لە ئەو كارە كە مەسیحەیەكان بە جولەكەكانی ئەوروپایان دەكرد. پاشان ماسۆنیەكان هەربەوەش نەوەستان بەلكو دەستیان كرد بە بیركرنەوە لە دروستكردنی هاوپەیمانیەتیەك لەگەل رۆشنبیرەكان و پاشاكانی ئەوروپا ، چونكە ماسۆنیەكان پێیان وابوو بزووتنەوەی رۆشەنگەری تەنیا پێوستی بەسەروەت و سامانی ماسۆنیەكان نیە بۆ بلاوكرنەوەی بیرەكانی خۆیان بەلكو پێویستییان بە دەسەلات بوو بۆ چەسپاندن وجێگیركرنی خودی دروستكردنی ئەو شارستانیەتە نائاینە وسەپاندنی لەسەر خەلكی ئەوروپا بۆیە سەیر دەكەین بیرمەندانی بزووتنەوەی رۆشنگەری بەهاوپەیمانێتیان لەگەل پاشاكانی ئەوروپا توانیان ئامانجە سەرەكیەكە ماسۆنیەكان بپێكن .. ئەمەش تەنیا خالی سەرەكی لەبەر ئەوەبوو كە بتوانن جولەكەكانی ئەوروپا لەچەوسانەوە رزگاربكەن لەدەست ئەو زولم و زۆرەی كەلیان دەكراو دەچەوسیندرانەوە..