28/10/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
نزای فیراق
ئه‌مشه‌و ئازیز ... له به‌ر نزای..
لایلایه‌كانی دایكمدا ..
حه‌رف حه‌رف ..له ئه‌سرینی چاوه‌كانم ...
ملوانكه‌ی شیعرێكی سه‌وزم ..
بۆ گه‌ردنی سپێده‌ی تۆ ..ده‌هۆنیه‌وه
مانگی هیوام ... چرپه چرپه
تریفه‌ی خۆی ..ده‌ڕژانده نێو
پرشنگی ڕوخساری تۆوه
هه‌وری دواڕازی فیراقیش
كلوو كلوو ..به‌فری نزای
له دۆڵی غوربه‌تما ده‌ناشت
له دواساتی شه‌وه‌زه‌نگا
مه‌لی مه‌رگێك..
هێدی هێدی ..ده‌نووكی له..
تارمایی ئه‌وینم ده‌دا
ئه‌م به‌هاره .. هیچ نێرگزێك
زاوو زێی بۆ ... ژووانێكی نوێ نه ده‌كرد
بۆیه ویستم...
به ئه‌سرینیی ئه‌رخه‌وانیی فریشته‌یه‌ك
ته‌لاری خه‌ونه‌كان ڕه‌نگ كه‌م
یان ڕه‌نگڕێژی ..سنووری كۆمارێك بكه‌م
كه ته‌نها تۆ ..حاكمی یه‌كه‌می ببییت
به‌ڵام به ده‌م .. دوا لایلایه‌ی نیوه‌شه‌وی
دایكی حه‌سره‌تبارمه‌وه ...
خه‌می دابڕانێكی دی ..نغرۆی كردم