29/10/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
رافد جبوری له‌باره‌ی كێشه‌كانی به‌غداو هه‌رێمه‌وه ده‌دوێت
رافد جبوری وته‌بێژ به‌ناوی نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی حه‌یده‌ر عیبادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق ئاشكرایكرد كه كێشه‌كانی حكومه‌تی فیدراڵی و حكومه‌تی هه‌رێم له‌پاشه‌كشێدایه‌و به‌هیچ شێوه‌ك وه‌ك پێشوو نییه.
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا جبوری وتی: پاشه‌كشێیه‌كی گه‌وره هه‌یه له‌و قه‌یرانه‌ی كه له‌نێوان ناوه‌ند و هه‌رێمدا هه‌بوو، ئه‌وه‌ش شتێكی بنه‌ڕه‌تییه بۆ چاره‌سه‌ری ناكۆكیه‌كان، رونیشكرده‌وه كه پێكهاته‌ی كوردی به‌شێكی ره‌سه‌نی پرۆسه‌ی سیاسین و وه‌زیره كورده‌كانیش له‌حكومه‌تدا ده‌نگی خۆیان هه‌یه‌و رۆڵیان ده‌بێت له چاره‌سه‌ری قه‌یرانه‌كاندا.
له‌باره‌ی بودجه‌شه‌وه دەڵێت: بۆچونێكی جدی هه‌یه له‌لای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆ په‌سه‌ندكردنی بوجه و ره‌وانه‌كردنی بۆ لهرلهمان و وتیشی: له دانیشتنی سێ شه‌ممه‌ی رابردوودا مه‌سه‌له‌ی بودجه به‌ندێكی بنه‌ڕه‌تی بووه.