29/10/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
ساڵح موسلیم زانیاریەكی نوێ لەبارەی چوونی پێشمەرگە بۆ کۆبانی
ساڵح موسلیم، پێشبینی دەكەین پێشمەرگە بگاتە خاكی كۆبانی بە چەكی قورسەوە و چەكی دژە تانك و دەبابەشیان لەگەڵ خۆیان هێناوە، لەگەڵ ئەوەشدا چەندین جۆر چەكی دیكەیان پێیە لە جۆری تۆپ و دژە تانك و دەبابە.
وتیشی:" ئەو چەكانە یارمەتی شەڕڤانانی یەپەگە و یەپەژە دەدات بۆ وەستاندنی هێرشەكانی چەكدارانی داعش كە بە چەندەها چەكی جۆراوجۆری دەبابە و تانك و زرێپۆشەوە هێرش دەكەن سەر شاری كۆبانێ و گەمارۆیان داوە.
جەختدەكاتەوە، شەڕڤانانی یەپەگە تەنها بەرگری دەكەن، دەبابە و زرێپۆشەكانی داعش لەمپەری گەورەن لەبەردەمیاندا و بە چەكانە پێیانە ناتوانن بەر بە هێرشەكانی داعش بگرن و چەكەكانی پێشمەرگەش یارمەتیان دەدات لە پێشڕویدا".