30/10/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
بارزانی: پێویست بکات هێزی زیاتر ڕه‌وانه‌ی کۆبانی ده‌که‌ین
مه‌سعوود بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی ئێراق په‌یامێکی له‌باره‌ی چوونی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه بۆ کوبانی بڵاوکرده‌وه .
له‌و په‌یامه‌دا هاتووه: ئه‌و هێزه‌ی ئێستا به‌ره‌و کۆبانی به‌ڕێکه‌وتووه ته‌نیا هێزێکی پاڵپشتی و دابینکردنی ئاگره و هه‌ر کاتێکیش بارودۆخی مه‌یدانی پێویست بکات و داوای هێزی زۆرتربکرێت و ڕێگه هه‌بێت، ئه‌وا هێزی پێشمه‌رگه‌ی زیاتر بۆ پاراستنی کۆبانی و تێکشکاندنی چەکدارانی داعش ده‌چنه کۆبانی.
له به‌شێکی تری په‌یامه‌که‌یدا بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه‌کردووه: هێرشه‌کانی داعش و ئه‌و دڕنده‌یی و بێڕه‌حمییه‌ی له‌به‌رانبه‌ر گه‌لی کوردیان ئه‌نجام دا زۆر به‌ڕوونی نیشان ده‌دات که داعش ته‌نیا له‌ڕووی ئایینیه‌وه توندڕه‌و نین به‌ڵکوو زۆریان هه‌ڵگری هه‌ردوو توندڕۆیی ئایینی و ڕه‌گه‌زپه‌رستیی نه‌ته‌وه‌یین، هه‌ر بۆیه‌شه هه‌رێمی کوردستان و کوردستانی سووریایان کرده ئامانج و په‌لاماری گه‌لی کوردی‌یان دا.
هاوکات ئاماژه‌ی به‌وه‌شکردووه که به‌ده‌نگه‌وه هاتنی هاوپه‌یمانان و وه‌شاندنی گورزی ئاسمانی و هه‌روه‌ها گه‌یاندنی هاوکارییه سه‌ربازییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان له لایه‌ن فڕۆکه ئه‌مه‌ریکییه‌کانه‌وه، هه‌نگاوێکی کاریگه‌ر بوو و جێگه‌ی سوپاس و پێزانینه و یارمه‌تیی شه‌ڕڤانانی کۆبانی دا که هێرشی داعش بشکێنن.