عەبادی هه‌ڕه‌شه‌ی بڕینی نه‌وتی له‌ ئوردن كردووه‌
31/10/2014 نوسەر: bzavpress

عەبادی هه‌ڕه‌شه‌ی بڕینی نه‌وتی له‌ ئوردن كردووه‌

عیبادی له‌و سه‌ردانه‌یدا كه‌ بۆ ئوردن ئه‌نجامیداوه‌ هه‌ره‌شه‌ی بڕینی هاوكارییه‌ نه‌وتییه‌كانی عیراقی له‌ ئوردن كردووه‌.
عیبادی له‌ دیداری مه‌لیك عه‌بدوڵلا پادشای ئوردن و عه‌بدوڵلا سنوری سه‌رۆك وه‌زیران داوای لێكردوون كه‌ رێوشوێنی توند به‌رامبه‌ر هاتنی چه‌كداران بۆ عیراق و به‌عسیه‌كان بگرنه‌به‌ر، هه‌روه‌ك هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌شی كردووه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌و كاره‌ نه‌كه‌ن عیراق ده‌سته‌وه‌ستان نابێت و ناچاره‌ هاوكارییه‌كانی بۆ ئوردن رابگرێت.
له‌به‌رامبه‌ردا حكومه‌تی عه‌ممان عیبادی دڵنیاكردۆته‌وه‌ كه‌ وڵاته‌كه‌ی به‌ره‌ورووی هه‌ر كه‌سێك ده‌بێته‌وه‌ كه‌ ئاسایش و ئارامی عیراق تێكبدات.