31/10/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
نه‌وت و داهاتی ناوخۆ وەڵامدەری مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌بێت
عه‌لی حه‌مه ساڵح، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی کوردستان له فراکسیۆنی گۆڕان له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوک نووسیویه‌تی: به‌و نه‌وته‌ی له رێگای تورکیاوه ده‌چێت و به‌وه‌ی له‌ناوخۆ ده‌پاڵێورێت بەرهەمی نەوتی هەرێم، زیاتره له 400 هه‌زار به‌رمیلی رۆژانه.
ده‌شڵێت: "به‌دڵنیایه‌وه به دروستکردنی سندوقی داهاتی نه‌وت و رێکخستنه‌وه‌ی داهاتی ناوخۆ، ده‌توانرێت مووچه و بودجه دابینبکرێت، هه‌مان ئهوقسهی جاران کردوومانه، ئه‌مه‌ش ئه‌رکی ئێمه‌یه بیکه‌ین له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌کان، ئێستاش کاتیه‌تی به‌دروستکردنی سندوقی داهاتی نه‌وت ده‌ستپێبکه‌ین و له‌دوو مانگدا ته‌واوی بکه‌ین".