كیم جۆنگ ئۆن  بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ دوو بەرپرسی باڵا دەركردووە
31/10/2014 نوسەر: bzavpress

كیم جۆنگ ئۆن بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ دوو بەرپرسی باڵا دەركردووە

كیم جۆنگ ئۆن سەرۆكی كۆریای باكوور بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ دوو بەرپرسی باڵا دەركردووە، ئەوەش بەهۆكاری ئەوەی كە سەیری زنجیرە درامایان كردووە.
 
بەپێی زانیارییە هەواڵگرییەكان دەركەوتووە دوو بەرپرسی حیزبی شوعی كۆریای باكوور سەیری زنجیرە درامای كۆریای باشووریان كردووە بڕیاری لەسێدارەدانیان بۆ دەرچووە.
 
هەر بەپێی زانیارییەكان لەسێدارەدانەكە لەشوێنێكی گشتیدا بە بەرچاو خەڵكەوە ئەنجامدراوە.
 
لەمساڵدا نزیكەی 50 بەرپرسی كۆریای باكووور لەسێدارەدراوە، ئەوەش بەتۆمەتی جیاجیا.