02/11/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
بە درۆخستنەوەی دەنگۆی ھەڵاتنی پێشمەرگە
دوای ئه‌وه‌ی ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاوبووه‌وه كه گوایه ژماره‌یه‌ك له‌و پێشمه‌رگانه‌ی به‌مه‌به‌ستی پشتگیریكردنی شه‌ڕڤانان چوونه‌ته كۆبانێ هه‌ڵاتبن، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشپارێزی شاری ئورفا ئه‌و ده‌نگۆیه‌ی ره‌تكرده‌وه.
هه‌وڵی هه ڵهاتنی ژماره‌یه‌ك پێشمه‌رگه له شاری سوروچی سه‌ر به ئورفا له‌لاین ئاژانسی ھەواڵی دۆغان بڵاوكرابووه‌وه، به‌ڵام به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشپارێزی ئورفا ئه‌و هه‌واڵه‌ی ره‌تكرده‌وه.
له بەیاننامەیه‌كی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشپارێزی ئورفادا هاتووه: "ھێزەکانی پێشمەرگە لە نێو سنوری وڵاتەکەمان و لە سەر ئەو رێگایەی دیاریکرابوو چونە شارۆچکەی کۆبانێی سوریا، لە کاتی تێپەر بوون لە سنوری شارۆچکەکە لە وێستگەیەکی پشودان کەمێک وەستان، لەو کاتەشدا ھیچ رووداوێکی نەرێنی رووینەدا، دواتر تێپەر بوون بۆ شارۆچکەی کۆبانێ دەستی پێکرده‌وه، لەو کاتەدا ھیچ ھەوڵێکی هه‌ڵاتن یان رووداوێکی دیکە رووینەداوە، ئەو ھەواڵانەی بڵاوبوونەتەوە دوورن لە راستیەوە."