03/11/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
نێجیرڤان بارزانی بۆردومانی فڕۆكە جەنگیەكانی ئەمریكا بۆ سەر داعش بەس نیە
سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، هەرێم هیچ بەرژەوەندییەكی سیاسی لە كۆبانێ نیەو چوونی پێشمەرگە بۆ بەهاناوەچوونی كوردانی رۆژئاوایە.
ئاژانسی ئەسیۆشێتد پرێس، لێدوانێكی نێچیرڤان بارزانی بڵاوكردۆتەوە و تێیدا وتویەتی" چوونی هێزەكانی پێشمەرگە بۆ كۆبانێ كاتیەو پێشمەرگە بۆ پشتیوانیی ئەو كوردانەی سوریا چۆتە كۆبانێ كە دژی چەكدارانی دەوڵەتی ئیسلامی ( داعش) دەجەنگن.
وتیشی: بۆردومانی فڕۆكە جەنگیەكانی ئەمریكا بۆ سەر داعش بەس نیە بۆ لەناوبردنی ئەو رێكخراوە.
سەرۆكی حكومەتی هەرێم، ئاماژەی بەوەكرد، "ئەركی هێزەكانی پێشمەرگە لە كۆبانێ پشتیوانیی كردنی هەموو ئەوانەیە كە لەپێناو رزگاریی كۆبانێ خەبات دەكەن".