04/11/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
ئارنچ: لەبارەی کاروانی دووەمی ھێزی پێشمەرگە بۆ کۆبانێ قسە دەکات
جێگری سەرۆك وەزیران و وتەبێژی حكوومەتی توركیا، دەنگۆی تێپەڕینی كاروانی دووەمی پێشمەرگەی بۆ كۆبانێ رەت كردەوە و هێشتا كاروانی دووەمی ھێزی پێشمەرگە تێنەپەڕیوە.
بولەند ئارنچ سەبارەت بە راگەیەنراوەکانی ئەندامانی پارتی ھەدەپە لەبارەی کلیلی ئاشتی کۆبانێوە گوتی: "ژمارەیەک لە ئەندام پەرلەمانانی ھەدەپە بە تایبەتی سیری سورەییا ئۆندەر، پرێس کۆنفڕانسێک ساز دەکەن و ئەوان بەتایبەتی رەخنە لە من و سەرۆکوەزیران دەگرن."
ناوبراو جەختی لەوە كردەوە كە "ئامادەكارییەكیش نییە بۆ ئەو كارەو و توركیاش ئاگادار نەكراوەتەوە، ئاگاداری ئەوەش نیم كە ئەو پرسە باس كرابێت و داوایەك لە توركیاش كرابێت.