04/11/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
سەرۆك كۆمار لەگەڵ لایەنە سیاسیەكانی هەرێم كۆدەبێتەوە
بڕیارە ئەمڕۆ سێ شەممە، كاتژمێر یەكی پاشنیوەرۆ لە شاری سلێمانی سەرۆك كۆماری عیراق لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان كۆببێتەوە.
كۆبوونەوەكەی د.فوئاد مەعسوم لە هۆڵی كۆبوونەوەكانی هۆتێل شاری جوان بەڕێوەدەچێت و لە كۆبوونەوەكەدا 20 حزب و لایەنی سیاسی ئامادە دەبن.
به‌پێی زانیارییه‌كان، كۆبوونه‌وه‌كه تایبه‌ته به تاووتوێی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردنیان و وه‌رگرتنی رای لایه‌نه‌كانی هه‌رێم له‌وباره‌یه‌وه.