04/11/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
ئیسلام به کورد نامۆ نیه !
ئیسلام به کورد خۆشه‌ویستیشه نه ک نامۆ ، ئێوه‌ن نامۆن به کورد ، ئیسلام به‌رنامه‌ی خوایه بۆ هه‌موو مرۆڤایه‌تی بێ جیاوازی ناوچه‌یی و ره‌گه‌زو ره‌نگ و زمان به شێوه‌یه‌کی گشتی له نیمچه دوورگه‌ی عه‌ره‌ب هاته خواره‌وه به‌ڵام سه‌رتاپای جیهانی داپۆشی له ماوه‌یه‌کی که‌م به‌راوورد به بیر‌و بۆچونه‌کانی تر .
ئه‌گه‌ر کورد نامۆیه به ئیسلام به‌س پێمان بڵێن ئێوه چیتان بۆ کورد کردوه جگه له ماڵ وێرانی و کاولکاری و بێوه‌ژن کردنی ئافره‌تان و بزرکردنی ڕۆڵه‌ی کورد به‌ده‌ستی ئێوه و دۆڕوانی خاک و ئاو زمان و فه‌رهه‌نگی ئه‌م گه‌له گیرۆده‌ی ده‌ستی ئێوه نه‌بێت چیتان دیاره بێجگه له ڕژانی خوێن نه‌بێت پێمان بڵێن ؟
کورد ئه‌وه‌ی هه‌یه‌تی له شانازی و ناوداری و که‌ڵه زانایی بواره جیاجیا کانی مێژوو ی کوردستان و خوێنده‌واری و سه‌رکرده شۆڕش گێڕه‌کانی مه‌یدانی ئازادی خوازی کوردیمان له مزگه‌وته پیرۆز‌و مناره سه‌ربڵنده‌کانه‌وه په‌یه‌دابوون و په‌روه‌رده‌بوون فێری زانست و وه‌فاداری و شۆڕش بوون .
له کورد و کوردستانه‌که‌ی ئێمه‌وه له ناو چیاکان و ده‌شتی کوردلانده‌وه ئیسلام گه‌یشتۆته بوخاراو سه‌مه‌رقه‌ند و قه‌وقاز و ئاسیای دووره ده‌ستی نیمچه دوورگه‌ی عه‌ره‌بی و له وێوه دیسان زانست و که‌ڵه پیاوی وه‌ک بوخاری گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ خزمه‌تی فه‌رموده‌ی پیرۆزی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام( دروودی خوای گه‌وره‌ی له‌سه‌ر بێت) .
له‌هه‌موو سه‌رده‌مێک هه‌وڵیی بێ‌وچانیان داوه به‌وه‌ی ئه‌م ئیسلامه به کورد نامۆ که‌ن و دایبڕن ، بێبه‌شی که‌ن له گوڵزاره پڕ به‌ره‌که‌ته‌که‌ی ئیسلام ،به‌ڵام مایه پوچ هاتونه ده‌ره‌وه هه‌م له کوردستان وه ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م خاکه .
کێن ئه‌وانه‌ی کورد و ئیسلام هاوێر ده‌که‌ن له‌م ئاشناییه به‌هێزه وه یه‌کیان داده‌ده‌ن ژیانی هه‌زاران ساڵه‌ی کورد و ئیسلام له به‌ین ده‌به‌ن ئه‌وه‌ی هه‌مانه له ئیسلامدا به‌یه‌ک چاو شارکێ لێمانی وون ده‌که‌ن ؟
ئه‌وانه‌ی کورد و ئیسلام به نامۆ سه‌یر ده‌که‌ن ئه‌وانه‌ن ڕۆچون له سته‌م و نادادگه‌ری و دۆڕانیی به‌ها ئه‌خلاقیه‌کان ڕشتنی خوێنی خه‌ڵکی بێ‌تاوان و دزی و گه‌نده‌ڵی و دۆڕانی کورد‌و کوردستان ها له گه‌ردنیان ده‌سه‌ڵات بۆ ماوه‌یی دروشمیانه و هه‌ر ده‌یانه‌وێت تاسه‌ر خۆیان بڕیار ده‌رو به‌ڕێوه به‌ری ئه‌م گه‌له خۆشی نه‌ده‌وه‌ی له سایه‌ی ئه‌وان سه‌رده‌مانێکه به‌س فرمێسک توێشوی شه‌وو ڕۆژی بووه هه‌ر بمێننه‌وه له‌سه‌ر کورد وه‌ک ڕیش سپی و ده‌م ڕاست بێ ئه‌وه‌ی کورد خۆشی لێیان بێت
ئه‌م هه‌موو خۆشه‌ویستیه‌ی کورد بۆ ئیسلام هه‌یه‌تی له جێبه‌جێ کردنی ئیسلام و چون به‌ره‌و شیعاره‌کانی ئیسلام و زۆرترین دیندار له کوردستان له به‌رنامه‌ی ئیسلامدا هه‌یه و له سه‌رده‌می عومه‌ری کوری خه‌تابه‌وه کورد و ئیسلام ئاشنان تا ئه‌مڕۆ به‌رده‌وام ئه‌م خۆشه‌ویستیه زیاد ده‌کات له به‌رامبه‌ر ئه‌م هه‌موو سته‌مه‌ی له‌م گه‌له ده‌کرێت به‌ده‌ستی عه‌لمانیه کورده‌کان و ئه‌وانیتر به‌ڵام هه‌ر کاروانی کورد و ئیسلام شان به‌شان له ڕێدایه تا دوا مه‌نزڵ.
نوسه‌ری کتێبی ( کورد‌و کوردستان) ده‌ڵێت من کاتێک زانیم که کوردم که خه‌لافه‌تی ئیسلامی له تورکیا له ناو براو دوای ئه‌تاتۆرک هاتنه سه‌ر حوکم و ئیسلامیان له تورکیا دادڕی له خه‌ڵک پێشتر که‌س باسی قه‌ومی نه‌ده‌کرد تا کورد خۆی جیاکاته‌وه له ئیسلام وه سه‌لاحدینی ئه‌یوبی باپیره‌ی گه‌وره‌مان نمونه‌ی ئاشنایی کورد و ئیسلامه نه‌ک کورد نامۆ به ئیسلام .
نه کورد و نه گه‌لانی تر له‌م زه‌مینه‌دا به شمشێر ئیسلام نه‌کراون و سته‌می به‌ناو ئیسلامیان له‌سه‌ر نه‌بوه تا ئه‌وکاته‌ی که عه‌لمانیه‌ت و ڕه‌گه‌ز په‌رستی عه‌ره‌بی و تورکی و ئێرانی کوردی سه‌ری هه‌ڵدا ئه‌وکات سته‌م ده‌ستی پێ‌کرد له‌ناو خاکی ئیسلام .