بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌نجامه نافه‌رمییه‌كانی هه‌ڵبژاردنه ناوخۆییه‌كه‌ی ئه‌مریكا به‌رده‌وامه. به‌مه‌به‌ستی هه‌ڵبژاردنی ته‌واوی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران كه له 435 ئه‌ندام پێكهاتووه، له‌گه‌ڵ دیاری كردنی 36 كورسی ئه‌نجوومه‌نی پیران و پارێزگای 38 ویلایه‌ت و ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی ویلایه‌ته‌كه‌دا، ده‌نگده‌رانی ئه‌مریكی چوونه سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان.
بۆ دیاری كردنی 36 كورسی ئه‌نجوومه‌نی پیران له كۆی 100 كورسی ئه‌نجوومه‌نه‌كه، تا ئێستا دیموكراته‌كان 11 و كۆماریخوازهكانیش 22 كورسیان به‌ده‌ستهێناوه. به‌م شێوه‌یه‌ش دابه‌شبوونی تێكڕای كورسییه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا به‌م شێوه‌یه: دیموكراته‌كان 45 كورسی، كۆماریخوازهكانیش 52 كورسی. به‌مه‌ش كۆماریخوازه‌كان پاش هه‌شت ساڵ زۆرینه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پیرانیان به‌ده‌ستهێنا.
له هه‌ڵبژاردنی ته‌واوی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران له كۆنگریس، كه له 435 ئه‌ندام پێكدێت تا ئیستا كۆماریخوازه‌كان 235 كورسی و دیموكراته‌كانیش 160 كورسیان به‌ده‌ستهێناوه.
كۆماریخوازه‌كان كه له كۆنگریسی پێشوودا زۆرینه‌ی ئهنجوومهنهكهی به‌ده‌سته‌وه‌بوو، وه‌ك ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕوان ده‌كرا له قۆناغی نوێ‌دا توانی سه‌نگی خۆی بپارێزێت.