05/11/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
جەعفەری دەگاتە تورکیا
ئیبراهیم جه‌عفه‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عیراق ئه‌مڕۆ به‌سه‌ردانێكی ره‌سمی گه‌یشته ئه‌نكه‌ره‌و بڕیاره له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌ستانی ئه‌و وڵاته كۆبێته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه كه جه‌عفه‌ری له‌و سه‌ردانه‌یدا له‌گه‌ڵ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌رۆكی توركیا و ئه‌حمه‌د داود ئۆغلۆ سه‌رۆك وه‌زیران و جه‌میل چیچه‌ك سه‌رۆكی په‌رله‌مان كۆده‌بێته‌وه.
مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی سه‌ردانه‌كه‌ی جه‌عفه‌ری رێكخستنی سه‌ردانی حه‌یده‌ر عیبادیه بۆ توركیا و چاره‌سه‌ری ئه‌و گرژی و ناكۆیانهیه كه به‌هۆی سیاسیه‌تی مالكیه‌وه له‌نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا بوونی هه‌بووه.
له‌به‌یاننامه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا هاتووه كه سه‌ردانه‌كه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عیراق سێ رۆژ ده‌خایه‌نێت و له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌ستانی توركیا گفتوگۆ ده‌كرێت له‌سه‌ر به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان و پرسه ئقلیمی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان.
هه‌روه‌ك به‌یاننامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه كردوه كه توركیا هاوكاری گه‌لی عیراقه له‌به‌رامبه‌ر شه‌ڕی دژی داعش.